لە سێ بەرەی عەفرین؛ شەڕ بە سەختی بەردەوامە

جندرێس،شێرا و ڕاجۆ، لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە، لە شێرا ٢ چەکی قورس لە جۆری بی ام بی تێکشکا و ١٦ سەربازی تورکیا کوژران.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە هەرێمەکە بەردەست کەوتوون ، سوپای داگیرکەری تورکیا ناوچەکانی جندرێس وڕاجۆ-ی تۆپ باران کرد.

لە هێرشەدە گوندەکانی بافلۆنێ وخیرابێ شێرا، چما،سینکا، عەسکەرکەرجن کرانە ئامانج.

ل فڕۆکەکانی سوپای تورکیا  ناوچەی شێرا-ی عەفرین-یان بەخەستی بۆردمان کرد.

لە هەمانکاتدا لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرینیش شەڕ بە گرانی بەردەوامە.لە گوندی ماسێکا-ی ڕاجۆ، لە نێوان شەڕڤانان وسوپای تورکیادا شەڕ سەختە.

هەروەها ڕاگەێندرا کە لە شەڕی گوندەکانی بافلۆنێ و چما-ی ناوچەی شەرا ١٦ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و٢ چەکی ورس لە جۆری بی ام بی سوپای تورکیا تێکشکاوە.