لە عەفرین بارەگایەک لەناوبرا و ٦ داگیرکەر کوژران
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیان، لە عەفرینی داگیرکراو لە ئەنجامی دوو چالاکیاندا بارەگایەکی چەتەکانی ئەردۆغان لەناوبرا و ٦ چەتەی داگیرکەریش کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایانگەیان، لە عەفرینی داگیرکراو لە ئەنجامی دوو چالاکیاندا بارەگایەکی چەتەکانی ئەردۆغان لەناوبرا و ٦ چەتەی داگیرکەریش کوژران.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، چالاکیەکانیان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە سۆپای تورکی داگیرکەر و گروپە تیرۆرستیەکان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەکدا لە ٢٢ی ئەم مانگەدا لە گوندی مەریەمینی سەر بە ناوچەی شەرای عەفرین لە دژی سەنگەر و بارەگاکانی گروپە تیرۆریستیەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیەکیان ئەنجام داوە.
لە بارەی ئەنجامی چالاکیەکەوە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ئاشکرای کرد، بارەگایەکی چەتەکانیان لەناو بردووە و لە ئەنجام دا ٥ تیرۆرست کوژراون. هەروها دەستیان بەسەر چەندین چەک و جبەخانەی سەربازیدا گرتووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروها باس لە چالاکیەکی تر کراوە کە لە ١١ی ئەم مانگەدا لە گوندی مەریەمین لە ئەنجامی چالاکیەک دا ٢ سەربازی تورک بریندار بوون و بەپێی زانیاریەکان یەکێک لە بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە مردووە.
ف.ق