لە عەفرین بۆردمان بەردەوامە، ژمارەی شەهیدان گەیشتە ٢١ هاووڵاتی

لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ژمارەی شەهیدەکان گەیشتە ٢١ کەس.

سوپای داگیرکەری تورکیا بەردەوامە لە بۆردمانکردنی ناوەندی شاری عەفرین .

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە هەواڵنێرمان لە عەفرین پێی ڕاگەیاندووین،بە هۆی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیاوە تا ئیستا ٢١ هاووڵاتی مەدەنی شەهید و بەدەیان هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

دۆخی ژمارێک لە بریندارەکان ناجێگیرە .

ئەم هێرشانەی سوپای تورکیا لەکاتێکدایە کە بەسەدان هەزارهاووڵاتی مەدەنی لە ناو شاری عەفرین ژیان دەکەن.

ک-ش