لە عەفرین شەڕ و بۆردمانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەردەوامە
لە ناوەندی عەفرین و ناوچەکانی سەوروبەری شەڕیکی سەخت لە ئارادایە، و فڕۆکە جەنگییەکان بە خەستی ناوچەکە بۆردمان دەکەن.
لە ناوەندی عەفرین و ناوچەکانی سەوروبەری شەڕیکی سەخت لە ئارادایە، و فڕۆکە جەنگییەکان بە خەستی ناوچەکە بۆردمان دەکەن.
شەڕڤانان لە گوندی باسیلا-ی ناوچەی شێراوا-ی عەفرین، گورزێکی کوشەندەیان لە سوپای داگیرکەری تورکیا وەشاندووە.
بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین لە ڕۆژی ٥٤ مینی خۆیدایە.لە ناوەندی عەفرین هێرشی لە دژی هاووڵاتیانی مەدەنی بەردەوامی هەیە.هەروەها لە زۆربەی ناوچەکەکانی عەفرین شەڕ سەختە.
شەڕ لە گوندی باسیلێ-ی شێراوا لە دوێنی شەو دەستی پێکردووە، هێشتا بە سەختی بەردەوامە.
لە شەڕەدا پانزیرێک و ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری دۆشکای سوپای داگیرکەر کەوتووەتە دەستی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە.هەروەها ژمارێکی زۆر لە سەربازانی سوپای تورکیا وچەتاکانی کوژراون.
شەر لە هەرێمەکە بەردەوامە و فڕۆکەجەنگییەکان بەردەوامن لە بۆردمانی گوندی باسیلێ.
لە لاێکی دیکەوە گوندی کەوکەب-ی سەر بە عەفرین لەلایەن فڕۆکەکانی سوپای تورکیاوە بۆردمان دەکرێت.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا لە دوێنی شەوەوە گوندی ماراتێ-ی عەفرین-یان بۆردمان کرد، سوپای تورکیای داگیرکەر بە چەکی قوورس ،کاتییوشا و هاوەن گوندەکە بە خەستی توۆپباران دەکات.
لە گوندی قەرە گەلێ-ی ناوچەی بلبلێ شەڕ بەسەختی بەردەوام دەکات، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا نوچەکە تۆپباران دەکەن.
دوینی ئێوارەش لە هەرێمە ٢٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
ک-ش