لە عەفرین، لە ٢٤ كاتژمێردا ۱٦۹ سەرباز و چەتە کوژراون
هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قهسهده، لە ٥۰ هەمین ڕۆژی بەرخودانی سەردەمی عەفریندا، ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد و کوژارانی ۱٦۹ سەرباز و چەتە و برینداربوونی سەدانی دیکەی ڕاگەیاند.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قهسهده، لە ٥۰ هەمین ڕۆژی بەرخودانی سەردەمی عەفریندا، ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرا كرد و کوژارانی ۱٦۹ سەرباز و چەتە و برینداربوونی سەدانی دیکەی ڕاگەیاند.
تتت
ناوهندی ڕاگهیاندنی هێزهكانی سووریای دیموكراتی-قهسهده بەڕاگەیەندراوێک، ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی شهڕ و بهرخۆدانی عهفرین له بهرانبهر داگیركاریی توركیای ئاشكرا كرد.
لە دهقی ڕاگهیهندراوەکەیی قهسەدە هاتووە:
وێڕای بوونی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوهیهكگرتووهكان بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی بۆ ئاگربهست له سووریا، بهڵام سوپای توركیا بهردهوامه له دڕندایهتیی خۆی دژی ههرێمی عهفرین و بڕیاره نێونهتهوهییهكان پشتگوێ دهخات. سوپای توركیای داگیركهر ههموو تهكنهلۆژیایهكی سهربازی به ئامانجی قڕكردنی گهلی عهفرین بهكاردێنێت. لهبهرئهوه هێزهكانی ئێمه ناچار بوون مافی خۆپاراستنی ڕهوا بهكاربێنن و وهڵامی هێرشهكانی داگیركهران بدهنهوە.
قەسەدە، وردەکاریەکانی شەڕ وپێکادانەکانەوە لە سەرجەم بەرەکانی شەڕ وەها خستووەتە ڕوو:
ناوەندی شاری عەفرین
لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی، هەڕەمەکیانە بەردەوام بوون لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومانکردنی ناوچە مەدەنینشینەکانی ناوەندی شار و گوندەکانی دەوروبەری.
سەرلە بەیانی ئەمڕۆش، لە گوندی خەڵتا، هێزەکانمان لەگەل دوژمن بەشەڕ هاتوون و تا ئەم ساتە شەڕەکە بەردەوامە.
شەرا
لە گوندی مەریەمین، هێزە داگیرکەرەکان هەوڵی پێشڕەویان داوە. بەڵام هێزەکانمان لێیان داون، ئەوەش شەڕی قورسی لێکەوتووەتەوە و تا درەنگانی شەوی خایاندوە. دەرەنجام شکست بەدوژمن و پاشەکشێی پێکراوە. ئەوەی زانراوە لە شەڕەکەدا ٥ ماشێن و زرێپۆشی سەربازی دوژمن تێکشکێنراون، لانی کەم ۳۳ سەرباز و ئەندامی تیمی تایبەت و چەتە کوژراون.
لە گوندەکانی کەفەر ڕۆمی و قورتقلایش، هێزە داگیرکەرەکان هەوڵی پێشڕەویان داوە. بەڵام هێزەکانمان بە توندی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە. ئەوەش قەومانی شەڕی لێکەوتووەتەوە کە لە بەیانییەوە تا ئەم ساتانە بەدژواری بەردەوامە.
جەندریسێ
لە دوێنێ شەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی کورا شەڕی زۆر سەخت قەوماون و هاوکات گوندەکە و دەوربەری لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان کراون.
ئەمەو گوندەکانی، جلمەت، چەقاڵی، جومی، ئیسکا و کەفرزیتا و دەوربەریان، لە زەمین و ئاسمانەوە بۆردومان کراون.
هاوکات لە گوندی کانی کورکێ، ئەرتەشی تورکیا و تاقمە چەتەکانی تەرۆریستەکانی بەمەستی داگیرکردن هێرشیان ئەنجام داوە، بەو هۆیەشەوە هێزەکانمان لێیان داون و شەڕی قورسی بەدوادا هاتووە، کە تا ئەم ساتە بەردەوامە.
هەروەها گودی تلفێ، هەڕەمەکیانە تۆپبارن کراوە و تا ئێستا بەردەوام تۆپبارانی لە سەرە.
لە گوندەکانی، کەفەر سەفرە، کەفەر زیتا، کورا، قورتا، شەڕی یەکجار قورس ڕووی داوە و دوژمن زیانی زۆر گەورەی وەبەرکەوتووە، ئەوەی زانراوە ٦۰ سەرباز، ئەندامی تیمی تایبەت و چەتەی دوژمن کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون.
شیێ-شێخ حەدید
لە گوندەکانی تورمیشا و شکەفتا، شەڕی دژوار قەومان، تێیاندا لانی کەم ۲۷ سەرباز و چەتەی دوژمن کوژراون.
بلبلێ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە گوندەکانی، برکاشا، قاشا، بیباکا، قاتا، دژوارترین شەڕ ڕووی داوە و تا ئێستەش درێژەی هەیە و گورزی قورس لە هێزەکانی دوژمن دراوە، کە تەنها لە گوندی قاتا ۳٥ سەرباز و چەتەی دوژمن کوژراون.
هەروەها لە گوندەکانی ساریا و بێباکاش گورزی سەخت لە دوژمن دراوە، بەو هۆیەشەوە، ۱٤ سەرباز و چەتە کوژراون.تا ئەم ساتەش شەڕ لەو گوندانە زۆر بەقورسی بەردەوامە.
هـ.هـ