لە عەفرین ڕفاندن وکۆشتنی هاووڵاتیان بەردەوامە
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لەعەفرین دکتۆرسابیرحەنان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهان-یان ڕفاند و کەسێکی ترلە ژێرئەشکەنجەدا کوژرا.
سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی لەعەفرین دکتۆرسابیرحەنان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهان-یان ڕفاند و کەسێکی ترلە ژێرئەشکەنجەدا کوژرا.
کردەوە دژە مرۆییەکانی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لەعەفرین بەردەوامە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، سوپای داگیرکەری تورک وچەتەکانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جیهان دکتۆرسابیرحەنان-ی ٧٥ساڵ تەمەنیان ڕفاندووە. تائیستا هیچ زانیارییەک دەربارەی چارەنووسی ئەوهاووڵاتییە لەبەردەستدانییە.
لەلایەکی ترەوە سەربازانی سوپای تورک وچەتەکانی ٥ ڕۆژپێش ئیستا هاووڵاتییەکی مەدەنی بەناوی حەمودا حەسەن حەنیف-یان ڕفاندبوو کە لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە. لەسەرجەستەی حەمودا ئاسەواری ئەشکەنجە دیارە کە ڤیدیۆکەی تۆمارکراوە و بەڕوونی دیارە.
جەنازەی ئەو هاوولاتییە دوێنی لەلایەن کەسوکار وخانەوادەکەیەوە بەخاک سپێردرا.
ک-ش