لە عەفرین گەل لە ئێشکگرتن دایە

لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستە، گەلی عەفرین و نوێنەرانی گەلانی باکوری سوریا، لە گەڕەکی ئەشرەفیەی عەفرین، قەڵغانی زیندویان دژی داگیرکاری تورکیا دروستکردوە.

پاش ئەوەی هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا و تاقمە چەتەکانی ئێوارەی دوێنێ گەیشتنە چەند کیلۆمەتری شاری عەفرین، ئیدی لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستە، گەلی عەفرین و نوێنەرانی گەلانی باکوری سوریا، لە گەڕەکی ئەشرەفیەی شارەکه، چالاکی قەڵغانی زیندوویان دژی داگیرکاری تورکیا دروست کردوە.

چالاکگەران ڕایانگەیاندوە، تا هێرش و داگیرکاری تورکیا بەردەوام بێت، شەوانە تا بەیانی لە چالاکی ئێشکگری قەڵغانی زیندوودا دەبن و ڕێگە بە دوژمن نادەن شارەکەیان وێران بکات.

 

هـ.هـ