لە عەفرین ۳۱ سەرباز و چەتەی تورکیا کوژران

لە گوندی مەسکای ماباتا و گوندەکانی تورمیشا، شکەتکای شیێی، شەڕی دژوار ڕویان داوە و تێیاندا لانی کەم ۳۱ سەرباز و چەتەی دوژمن کوژران و ٤ ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێکشکێندراون.

 


لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئەم ساتانە، لە گوندی مەسکای ناوچەی ماباتا و گوندەکانی تورمیشا و شکەتکای ناوچەی شیێی، لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتی-قەسەدە و سەربازان و چەتەکانی تورکدا شەڕی دژوار دەقەومن.

زانرا لە شەڕەکاندا، شەڕڤانان گورزی زۆر قورسیان لە هێزە داگیرکەرەکانی ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی داوە، بەو هۆیانەوە لانی کەم  ۳۱ سەرباز و چەتەی کوژران، ژمارەیەکیش برینداربوون. هاوکات زێپۆشێک و ۳ ئۆتۆمبیلێکی سەربازیشیان تێکشکێندراون. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە شەڕ و پێکادان بەدژواری لەو گوندانەی ماباتا و شیێی بەردەوامە.

هـ.هـ