لە مابەتا-ی عەفرین، هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهید و ٥ی دیکەش برینداربو

سوپای تورکیای داگیرکەر هێرشی کردە سەر گوندی 'کاخەرا'ی سەربە ناوچەی مابەتا-ی عەفرین و هاولاتییەکی شەهید و ٥ی دیکەشی بریندار کرد.

 

بە مەبەستی داگیرکردنی عەفرین، ماوەی ٤٢ڕۆژە سوپای تورکیا وچەتەکانی داعش و قاعیدە هێرش دەکەنە سەر ئەو کانتۆنە. سوپای تورکیا کە لە بەرانبەر خۆراگری شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگە، پەشۆکاوە و توانای پێشڕەوی نییە، هێرش دەکاتە سەرهاووڵاتیانی مەدەنی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەسەرچاوە هەرێمییەکانەوە وەدەست کەوتوون، کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیای داگیرکەر تۆپبارانی ماڵی هاووڵاتیانی لە گوندی کاخەرا-ی سەر بە ناوچەی مابەتا-ی عەفرین کردووە.

بەهۆی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هاولاتییەکی ٣٥ساڵە بەنێوی''جوان سەدیق ڕەشد'' شەهید و ٥ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاڤرین-ی شاری عەفرین کراون.

هەر دۆینێش لە هێرشی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانیدا بۆ سەر هاووڵاتیانی مەدەنی، هاووڵاتییەک بە نێوی ''خەلیل محەممەد" شەهید  و یەکی دیکەش بریندار بووبوو.