لە ناوچەی شێراوای عەفرین تانکێک و ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری دۆشکا تێکشکێندرا

لە گوندی باسلی سەربە شێراوای کانتۆنی عەفرین، شەڕی سەخت لە نێوان شەرڤانان و سوپای داگیرکەری تورکیا روویدا، لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا شەڕڤانان تانکێک و ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری دۆشکا-ی سوپای تورکیایان تێکشکاند.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ٥٤مین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم دا، لە گوندی باسلێ-ی سەربە شێراوا لە ئەنجامی شەڕێکدا، شەڕڤانان گورزی قورسیان لە سوپای تورکیای داگیرکەر وەشاند.

لە ئەنجامی شەڕەکانی دوێنێشدا لە بلبلێ، جندرێس، شەرا، ماباتا و شییە، ٢٥ سەرباز و ٤٦ چەتەی سوپای تورکیای داگیرکەر کوژران.

ر- م