لە هەرسێ قۆڵی ناوچەی عەفرین، شەڕ سەختە

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین بەردەوامە. لە گردەکانی باخچی وئەرەند-ی ناوچەی شێ و بلبلێێ شەڕێک سەخت لە نێوان شەڕڤانان وسوپای داگیرکەری تورکیا لە ئارادایە

بەرخۆدانی سەردەم لە رۆژی ٤١مینی خۆیدایە، تۆپ بارن وهێرشی چڕی سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەمو هەرێمی عەفرین بەردەوامە.

لە گردی جێنکێ-ی ناوچەی ڕاجۆ لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە. هەروەها لە گوندی باخچێ-ی ناوچەی شێی-ی عەفرین شەڕ بەردەوامە.

لە ناوچەی بلبلێ-ش شەێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانان و سوپای داگیرکەری تورکیا دەرکەوتووە.

فڕۆکەکانی سوپای تورکیا شارؤچکەی بدینا-ی ناوچەی ماباتا-یان بۆردمان کرد. تائیستا هیچ زانیاریێک لە ئەنجامەکانی ئەو هێرشانە دەست نەکەوتووە.