لە ٩ گوندی جندرێس، شەرا و بلبلێ شەڕێکى قورس لە ئارادایە

لە سێ بەرەى کانتۆنى عەفرینەوە لە و ٩ گوندی ناوچەکانی جندرێس، بلبلێ و شەرا شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانی لە ئارادایە.

 

بەرەى جندرێس

لە گوندەکانی کانی گەورکێ، کەفەر زیتێ و قوربێ لە ناوچەى جندرێس، شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانانى یەپەگە / یەپەژە و سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى بەرەى نوسرە و داعش لە ئارادایە.

بەرەى شەرا

لە گوندەکانى کەفەر رۆمی و قورتقولاقێ لە ناوچەى شەراى عەفرین، شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانان و داگیرکەرانى تورکیا و چەتەکاندا دەستیپێکردووە.

بەرەى بلبلێ

لە گوندەکانى بەرکاشێ، قاشا، بیبەکا و قۆتاى ناوچەى بلبلێ شەڕێکى قورس لە نێوان شەڕڤانان و سوپاى داگیرکەرى تورکیا، کە چەتەکانی بەرەى نوسرە و داعش پشتیوانیى لێدەکەن، دەستیپێکردووە.

هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر ناوەندى عەفرین و دەورووبەری، کە سەدان هەزار هاووڵاتیى مەدەنییان تێدا نیشتەجێیە، بە چڕى بۆردومانکرد.

ماوەی ٥٠ ڕۆژە سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى بەرەى نوسرە و داعش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر عەفرین و تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٠٠ هاووڵاتیى مەدەنیى عەفرینیان کوشتوە و نزیکەى ٧٠٠ هاووڵاتیى تریشیان بریندار کردووە.

 

ر.م