لە ڕاجۆ؛ ٩ئەندامی هێزی تایبەتی سوپای تورکیا کوژران

لە هەر سێ بەرەی شەڕ لە عەفرین شەڕێکی سەخیت لە ئارادایە. شەڕ لە گوندەکانی ماباتا، شێرا، وناوەندی ڕاجۆ بەسەختی بەردەوامە. لە گوندی موسکا-ی ناوچەی ڕاجۆ ، ٩ئەندامی هێزی تایبەتی سوپای تورکیا کوژران.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەکانی یەپەگەوە وەر گیراوە؛ لە گوندی بافلۆنێ وچێما-ی ناوچەی شێرا و گوندی بدینا-ی ماباتا و ناوەندی ڕاجۆ شەڕ بە سەختی بەردەوامە.

لە گوندی موسکا-ی ڕاجۆ شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە دژی یەکێکی هێزەتایبەتەکانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجام دا ولەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٩ ئەندامی هێزی تایبەتی سوپای تورکیا کوژران.

ئەم هەواڵە نوێ ئەکرێتەوە