لە ڕۆژئاوای کوردستان پرسه‌ی شەهید دیار غەریب به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بە پێشه‌نگایه‌تیی خانەوادەی شەهیدان لە شارۆچکەی دێرک-ی کانتۆنی هه‌رێمی جزیر مه‌ڕاسیمی پرسه بۆ شەهیدی سەرکردە دیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت) ساز ده‌كرێت.
بە پێشه‌نگایه‌تیی خانەوادەی شەهیدان لە شارۆچکەی دێرک-ی کانتۆنی هه‌رێمی جزیر مه‌ڕاسیمی پرسه بۆ شەهیدی سەرکردە دیار غەریب (هەڤاڵ هەڵمەت) ساز ده‌كرێت.
حەسەن لیبدە ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «ئێمە وەک خانەوادەی شەهیدانی ڕۆژئاوای کوردستان شەهید دیار غەریب بە شەهیدی هەر چوار پارچەی کوردستان دەزانین. بۆیە بە ئەرکی خۆمان دەزانین لە ڕۆژئاوای کوردستان مه‌ڕاسیم بۆ ئەو شەهیدە گەورەی گەلەکەمان و هەردوو هەڤاڵی کە لەگەڵی شەهید بوون، ڕێكخهین.»
ناوبراو گوتیشی، «مه‌ڕاسیمه‌كه لە هۆڵی وه‌رزشیی گەنجانی شۆڕشگێڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. مه‌ڕاسیمه‌كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ تا کاتژمێر ٧ی ئێوارە بەردەوام دەبێت. هاوڵاتییان و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی و ڕێزگرتن له تێكۆشانی شه‌هید دیار سه‌ردانی پرسه‌كه ده‌كه‌ن.»
s.m