لە ڕەقا دوو تەقینەوە بەدوای یەکدا ڕوویاندا
لە ڕەقا دوو تەقینەوە بەدوای یەکدا ڕوویاندا.
لە ڕەقا دوو تەقینەوە بەدوای یەکدا ڕوویاندا.
شەوی ڕبردوو لە ڕەقا ئۆتۆموبیلێکی مەدەنی تەقیەوە و بە هۆی تەقینەوەکەوە زیانێکی زۆری مادی دروست بوو.
ئەنجومەنی سەربازی ڕەقا لە بارەی تەقینەوەکە ڕایگەیاند، تەقەمەنی لەناو ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا جێگیرکرابوو و ئۆتۆمبێلەکە لە چواریانی ئەمین دەولە تەقیوەتەوە. بە تەقینەوەیەوە زیانی مادی دروست بووە.
دوای تەقینەوەکەی یەکەم لە بەرامبەر چواریانەکە تەقینەوەکی تر ڕوویداوە. بە پێی زانیاریەکان مینێک لە سەر ڕیگایەک جێگیرکرابوو و تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە.
ف.ق