لە گوندی بادینانی ماباتا ۹ کەس کۆمەڵکوژ کران

لە گوندی بادینانی ماباتا، هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا کۆمەڵکوژیەکی دیکەیان ئەنجام داوەتەوە و بە هۆیەوە ۹ کەس شەهید بوون.

 


بەگوێرەی زانیاری گەیشتوو بە ئاژانسی فوڕات نیوز، کەمێک پێش ئێستا، لە گوندی بادینانی ناوچەی ماباتی عەفرین، ئەرتەشی تورکی داگیرکەر و تاقمە چەتەکانی هاوڵاتیانی مەدەنیان کردوەتەوە ئامانج و کومەڵکوژیەکی دیکەی ئەنجام داوەتەوە. 
زانرا، لە کۆمەڵکوژییەکەدا، لانی کەم ۹ کەسی سڤیل شەهید بوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار  بوون.

هـ.هـ