ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له حه‌سه‌كه ته‌قییه‌وه
له شاری حه‌سه‌كه-ی ڕۆژئاوای كوردستان ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
له شاری حه‌سه‌كه-ی ڕۆژئاوای كوردستان ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
كاتژمێر ١١:٣٥ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كۆنی دربێسیه له نزیك هۆڵی ڕه‌شا-ی شاری حه‌سه‌كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. ده‌موده‌ست هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ڕێوشوێنی ئه‌منییان گرته‌به‌ر.
ئاژانسی هه‌واڵی هاوار (ANHA) بڵاوی كرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێی ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووه و جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
s.m