بە دەیان مامۆستای شاری رەقا کە لەبەردەم بینای یەکێتی مامۆستارانی ناوەندی شار کۆ بوونەوە، لەبارەی پێشێلکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر راگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
راگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی رەقا ئەحمەد ئەل-دەیف خوێندرایەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "تورکیا لە کردەوەکانی لەدژی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە. ئەم کردەوانە کاریگەرییەکی نەرێنی لە هەموو زەمینەکانی ژیان کردووە. بەتایبەت پەروەردە و خوێندنگەی سەرەتایی کە سەرچاوەی زانستی لە هەزاران خوێندکار کە ئێستا کۆچیان کردووە، وەستاوە".
مامۆستایان لە راگەیاندراوەکەدا رایانگەیاند کە تورکیا هەوڵ دەدات گێرەشێوێنی دروست بکات و لە رێگەی گۆڕینی دیمۆگرافی ناسنامەی ناوچەکە بگۆڕێت و ئەوەی تێدا هاتووە: "ئێمەی گەلی سوریا پێکەوە لەسەر ئەم خاکە دەژین. بانگەوازی بۆ کۆنسەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخستنەکانی مافی مرۆڤی جیهان دەکەن لە بەرانبەر ناوان و قڕکردن لەدژی گەلی سوریا دەکرێت، لە بێدەنگی خۆیان دەردەکەون".
ف.ق