فەرماندارانی یەکینەکانی پاراستنی ژن 'یەپەژە' دەربارەی مانگی گوڵان کە بە مانگی شەهیدان دەناسرێت دوان و یادی بەرخۆدێرانی سەرەتایی هێزەکانی یەپەژەیان کردەوە.
فەرمانداری یەپەژە ڕۆژدا عەفرین دەربارەی مانگی گوڵان وەها دوا "مانگی گوڵان ڕاستی هەبوونی بە هەیبەت و بە بەهایە. مانگی گوڵان مانگی شەهیدانە و لەناو مێژوودا بەرخۆدێرانی ئازادیی بە شەهیدبوون و تێکۆشانی خۆیان گەشتنە ئاستێکی بەرز . ژنان بەردەوام لە ژیانیاندا چەوسێنراونەتەوە، بەڵام بە هەبوونی یەپەژە و بە تێکۆشان، ژنان دیسان خۆیان ژیاندەوە. لە مێژووی کوردستانیشدا ژنانی وەک زەریفە، بەسێ، لەیلا قاسم، مینا قازی و گوڵناز خانم بۆ پاشەڕۆژی گەلی کورد بوون بە ڕوناکی و بە تێکۆشانیان مۆرکی خۆیان لە مێژوودا دانا. ئەوان لەسەر ڕێبازی ڕاستی مێژوویان سەرلەنوێ نوسیەوە. ئێمەش لەسەر ڕێبازی ئەوان و ڕێبازی شەهیدانی مانگی گوڵان دەبین و بەرگری لە تێکۆشانی ئەوان دەکەین".
'لە کەسایەتیی هەڤاڵان مزگین و ئایتاندا یادی تێکۆشانی شەهیدانی گوڵان دەکەینەوە'
فەرماداری یەپەژە زەنارین کۆبانێ-ش وتی "لە کەسایەتیی هەڤاڵان مزگین و ئایتان ئێمە یادی تێکۆشانی شەهیدانی مانگی گوڵان دەکەینەوە. ئەمڕۆ یەپەژە بە دڵێکی پاک و تێکۆشەرانەوە ڕێبازی شەهیدانی گوڵان درێژە پێدەدات. یەپەژە ئەمڕۆ بە تێکۆشینی بێ هاوتای خۆی لە سەرتاسەری جیهاندا ناسراوە. یەپەژە خزمەت بە بەها و ماف و ژیانی هەموو ژنانی جیهان دەکات. ئەمڕۆ ئێمە بە پەیڕەوکردنی ڕێبازی شەهیدانی خۆمان و بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و خاکی خۆمان دەپارێزین. بۆ گەییشتن بەم ئاستەدا قوربانیی زۆرمان داوە، بەڵام ئێمە هەرگیز دەستبەرداریی تێکۆشینی خۆمان نابین. هێزی ئەنتارناسیۆناڵەکانیش یەکنەی خۆیان هەیە هەیە و ئەمڕۆ لەناو ڕیزەکانی ئێمەدا جێ دەگرن. کەسایەتیەکانی وەکو هەڤاڵان هێلین، ئامارا عەرەب، ڤیان قامیشلۆ و زیلان عەرەب بەردەوام لە ڕیزی پێشەوە جێگەیان دەگرت. دەبێت ئێمەش خاوەنداریی لە تێکۆشانی شەهیدانی خۆمان بکەین و ئاڵای ئەوان هەڵبگرین".
ک-ش