مزگین ئەحمەد: گەلی عەفرین بە ڕۆحی شەهیدانی ئادار سەردەکەوێت

مزگین ئەحمەد ڕاوێژکارى خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتی ڕایگەیاند، گەلی عەفرین بۆ پێکەوە ژیان و چەسپاندنی سیستمی خۆبەڕێوەبەریى دیموکراتی بە ڕۆحی شەهیدانی ١٢ ئادار بەرخۆدان دەکەن و بە دڵنیاییەوە سەردەکەون.

 

 مزگین ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى هاوار تیشکی خستە سەرهێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و دوایین پێشهاتەکانی عەفرین و وتی: دەوڵەتی تورکیا بەنیازە دیمۆگرافیای هەرێمەکە بگۆڕێت و چەتەکانی خۆی لەو ناوچانە جێگر بکاتن کە داگیریکردوون.

 مزگین ئەحمەد باسی لەوەشکرد، ٥٧ ڕۆژە  گەلی عەفرین بەرخۆدان دەکەن. گەل بەم بەرخۆدانە مێژووییە سەرکەوتنی خۆیان مسۆگەر دەکەن.

 گەلی عەفرین گەلێکە، کە بە سەدان ساڵە لە سەر خاکی خۆیان لەگەڵ عەرەب، سوریان، ئیزیدی، کریستیان و تورکەمان بە ئاشتی ژیان دەکەن و لە ساڵی ٢٠١١  تاوەکو ئیستا لە چوارچێوەی سیستمێکی دیموکراتیدا، باوەشیان بۆ گەلانی دیکەی ناوچەکە کردووەتەوە.

مزگین ئەحمەد لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە ئەو هەوڵانەی پێش ئیستا کرد بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و باسی لە پرۆژەی  پشتوێنی عەرەبی کرد، کە لە دەسەڵاتدارانی سووریا لەساڵی ١٩٦٠ دا بە درێژایی خاکی ڕۆژئاوا عەرەبیان هێنایە سەر خاکی کوردان و لەوێ نیشتەجێیان کردن.

 مزگین ئەحمەد باسی لەوەشکرد، هەمو ئەو هەوڵانە، کە لە ساڵی ٢٠١١ تاوەکو ئێستا دەردێت، هەوڵن بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، بەڵام ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافیە پێشتر لە عەفرین ڕووینەدا و ئێستاش و هەرگیزیش ناتوانن دیمۆگرافیاى عەفرین بگۆڕن. بکەن.

دەسەڵاتەی ئەردۆغان دەیەوەێت بە نیشتەجێکردنی ئەو چەتەنانە لە ناوچە کوردییەکان گەلی عەرەب و کورد بکات بە گژی یەکتردا و شەڕێکی قەومی لە ناوچەکە دەست پێ بکات.

مزگین ئەحمەد لە سەر بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەمبەر ئاوارە بوون و داگیرکردنی عەفرین لە لایەن سوپای تورکیاوە وتی: ئەم بێدەنگییەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبێتە هۆی کارەساتێکی گەروە، لە دەسەی ٢١دا، کە دیزانینی ڕۆژهەڵاتی ناویین بە خێرایى لە گۆڕاندایە، گەلی کورد هەم لە بواری سیاسی و هەمیش لە بواری سەربازیدا خاوەنی هێزێکی گەورەیە. هەر بۆیە هەموو هێزە جیهانییەکان بەئاشکرا دەڵێن "ئێوە بوونتان هەیە، بەڵام ئیزن نادەین کە ئێوە بەهێز بن".

بە ئاشکرا دەڵێن، ئێمە ڕێگە نادەین ئێوە ببنە پێشەنگی سیاسەتی دیموکراتی لە ناوچەکە. هەر بۆیە وڵاتانی ڕۆژئاوایی چاویان لە هەمبەر کۆمەڵکوژی و داگیرکاری عەفریندا گرتووە.

 مزگین ئەحمەد لەسەر بڕیاری ئاگربەستی  ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی یەک مانگەی شەڕ لە سووریا  وتی: ئەنجوومەنی ئاسایش خاوەندارێتی لە بڕیارەکەی خۆی نەکرد و بەو بێدەنگییە بو بە شەڕێکی تاوانی جەنگ لە عەفرین. نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی خۆیان لە ئەردۆغان بۆ داگیرکردنی عەفرین لە بەیاننامەیکدا وتویەتى، گوایە یەپەگە و پەیەدە ڕێگە نادەن هاووڵاتیانی مەدەنی شاری عەفرین بەجێ بهێڵن، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگیریی کۆمەڵکوژی و داگیرکردنی عەفرین دەکات.

مزگین ئەحمەد لە کۆتایی قسەکانیدا شەهیدانی مانگی ئادار و کۆمەڵکوژیی هەڵەبجەی بە بیر هێنایەوە و ڕایگەیاند، سەرکەوتنی کۆتایی بۆ گەلی عەفرینە و دروشمی ئێمە یان سەرکەوتن، یان سەرکەوتنە.

ک.ش

ر.م