منداڵانی عەفرین لە ژێر چادردا دهخوێنن
منداڵانی عەفرین کە بەهۆی هێرشی داگیرکاریی سوپای تورکیا و چەتەکانیانەوە لە خوێندن دابڕاون، لهمهودوا لە کەمپی بەرخۆدانی شەهبا و لەژێر چادردا دەخوێنن.
منداڵانی عەفرین کە بەهۆی هێرشی داگیرکاریی سوپای تورکیا و چەتەکانیانەوە لە خوێندن دابڕاون، لهمهودوا لە کەمپی بەرخۆدانی شەهبا و لەژێر چادردا دەخوێنن.
پاش ئەوەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گرووپی چەتەکانی ئەلنووسره، «سوپای ئازاد» و داعش دەستیان بە هێرشی داگیرکارانه کرد بۆ سەر عەفرین، سەدان هەزار کەس لە خەڵکی عەفرین ناچار بوون بۆ ناوچەکانی شێراوا و شەهبا كۆچ بكهن. بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە، ههزاران خوێندكار له خوێندن دابڕان و دەیان خوێندنگهش وێران كران.
٣٠ خوێندکار کوژران
سەرەڕای ئەوەی کە بە هەزاران منداڵی عەفرین بەبێ خوێندنگه و خوێندن مانەوە، هاوکات لە هێرشە داگیرکارییەکاندا کە لە ٢٠ی كانوونی دووهمهوه دەستیان پێکردووە، ٣٠ خوێندکار و ٢ مامۆستا کوژراون.
لە کۆی ٣١٨ خوێندنگه لە عەفرین، ٨٦ خوێندنگهیان کاولكراون. ئەوانەشی کە ماونەتەوە ناتوانرێت بەکاربهێنرێن. بهو هۆیهوه ٤٢ هەزار خوێندكاری قۆناغی سەرەتایی، ٩ ههزار خوێندکاری ئامادەیی، ٥٥٠ خوێندکاری پەیمانگه و ٤٥٠ خوێندکاری زانکۆ بهبێ خوێندن ماونەتەوە.
بە هاوکاریی کۆمیتەی پەروەردەی خۆبهڕێوهبهریی عەفرین، لە کەمپی بەرخۆدان لە كانتۆنی شەهبا، چادر بۆ قوتابیانی سەرەتایی هەڵدرا و لهمهودوا ئەو چادرانه وەک خوێندنگه بەکاردەهێنرێن.
خوێندنگه لە چادردا
٤٠٠ خوێندکار لە پۆلی یەکەم تا پۆلی شەشەم، لە ١٤ پۆلدا لەو خوێندنگهیه دهخوێنن کە بە چادر دروستکراوه. مامۆستای ئاستی سەرەتایی دژوار ئیبراهیم، دەربارەی خوێندنگهی کەمپەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات - ANF دوا.
دژوار ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئهوه کرد کە بۆ ئەوەی منداڵان لە بارودۆخی سەختی شەڕ رزگار بکەن و لە خوێندنەکانیان دوا نەکەون، ئەو خوێندنگهیهیان لە کەمپی بەرخۆدانی شەهبا بۆ منداڵانی عەفرین کردۆتەوە. ناوبراو گوتی: بۆ ئەوەی منداڵان لە زمان، کولتوور و پەروەردە دانەبڕێن، وەک هەنگاوی دەستپێک، خوێندنگهمان بۆ قۆناغی سەرەتایی - لە پۆلی یەکەمەوە تا پۆلی شەشەم کردۆتەوە. ئێستا ١٤ پۆلمان هەیە کە نزیکەی ٤٠٠ خوێندكار تیایاندا دەخوێنن.
خوێندکاران لەسهر زەوی دادەنیشن
مامۆستا دژوار ئیبراهیم ئاژەی بۆ ئهوهش كرد کە ئەوان تەنیا لە کەمپی بەرخۆدان خوێندنگه ناكهنهوه، بەڵکو بەهەمان شێوە لە گوندەکانی سنووری كانتۆنی شەهباش خوێندنگه دەکەنەوە و دەست بە خوێندن دەکەن. ڕاشیگهیاند: «ئێمە لە خوێندنگهكانماندا وانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دەڵێینەوە. هەروەها وانەکانی کولتوور، ئاکار و وەرزشیش دەڵێینەوە. بە کورتی چۆن لە عەفرین وانەمان دەگوتەوە، لێرەش بەهەمان شێوە وانە دەڵێینەوە.»
ئهو مامۆستایه گوتیشی: «پێویستمان بە گەلێک پێداویستی وهك دەفتەر، قهڵهم و گەلێک ئامرازی دیكهی خوێندن هەیە. بۆ نموونە خوێندکارانی پۆلی چوارهم تا پۆلی شەشهم وانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی دهخوێنن، بەڵام دەفتەرمان کەمە. هەر خوێندکارێک بۆ هەر وانەیەک دەفتەری جیاواز بەکاردێنێت. هەروەها كتێبمان نییە و تهنیا مامۆستایان كتێبیان لەدەستدایە. خوێندکارانمان لە زەوی دادەنیشن و بەو شێوەیە پەروەردە دەبینن، ئەوەش هەندێک زەحمەته.»
كاریگهری شهڕ لهسهر دهروونی منداڵان ماوه
مامۆستا دژوار سەرنجی ڕاكێشایه سەر کاریگەریی سەختی شەڕ لەسەر دەروونی منداڵان و گوتی: «لە عەفرین بارودۆخ ئارام بوو، منداڵانی عەفرین شهڕیان نەدی بوو، بەڵام لەناكاو تووشی شەڕ بوون. خوێندنگهكانیان تاڵان کران و پاشان وێران کران. لهناكاو کەوتنە ناو دۆخێكی وهها سەختەوە. ئەوەش کاریگەریی زۆری کردۆتە سەر دەروونی منداڵان. ماوەی سێ مانگیشە لە خوێندن دابڕاون. ئەوەش بووهته هۆی ئەوەی کە لە وانەکانیان دوا بکەون. دەربارەی لەخۆگرتنی منداڵان کێشە هاتۆتە ئاراوە.»
«ئێمە دەمانەوێت منداڵان لەو دۆخه نالەبارە ڕزگار بکەین. پێویستە منداڵان ئەو بارودۆخه سەختە لە مێشکی خۆیان فڕێ بدەن. لە کاتی وانەبێژیدا باسی ئەو بابەتانە دەکەین. دەپرسین کە داخۆ بۆچی ئێمە ئێستا لێرەین؟ بۆچی کۆچمان کردووە؟، بە منداڵانیش دەڵێین کە ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ خوێندنگهكانمان لە عەفرین.»
مامۆستا دژوار ئیبراهیم باسی لهوه كرد كه بەتایبەتی ئەو منداڵانەی لە شەڕدا باوکیان لەدەستداوە، زەحمەتییەکی زۆر دەکێشن. گوتی: «ئێمە دەمانەوێت ئەو منداڵانە لەو باردۆخه ناخۆشەی تێیدان رزگار بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش قسەیان لەگەڵ دەکەین و یارییان بۆ ئامادە دەکەین. لەگەڵ کەسوکاریشیاندا گفتوگۆ دەکەین و رێنماییان دەکەین کە چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵەکانیاندا بکەن.»
لە کۆتایی قسەکانیدا، مامۆستا دژوار ئیبراهیم داوای لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد کە هاوکاریی خوێندنگهكانیان بکەن.
s.m