مۆسكۆ: له ئیدلب ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرا
سوپای ڕووسیا ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای سووریا له‌نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كان ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراوه.
سوپای ڕووسیا ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری ڕۆژئاوای سووریا له‌نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كان ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراوه.
سوپای ڕووسیا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، به هه‌وڵی ڕووسیا، به ناوبژیوانی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا له ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان به‌دواوه له ناوچه‌ی ئیدلب ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نراوه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ده‌ركه‌وتووه بۆمبارانه‌كانی گرووپه ناقانوونییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆرینه‌ی ڕۆژه‌كان شه‌ڕ له ناوچه‌ی ئیدلب ڕووی ده‌دا. سوپای سووریا و ڕووسیای هاوپه‌یمانی بێ ناوبڕ بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كرد.
ئیدلب له ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركدایه. به گوێره‌ی ئاماره‌كان له مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه سه‌دان كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كان گیانیان له‌ده‌ست داوه و هه‌زاران كه‌سیش ئاواره بوون.
s.m