ناسنامه‌ی ٢٣ شه‌هیدی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م-ی عه‌فرین ئاشكرا كران
ناسنامه‌ی ٢٣ شه‌ڕڤان كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین شه‌هید بووبوون، له كه‌مپی به‌رخۆدان له كانتۆنی شه‌هبا به مه‌ڕاسیمێك ئاشكرا كران.
ناسنامه‌ی ٢٣ شه‌ڕڤان كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین شه‌هید بووبوون، له كه‌مپی به‌رخۆدان له كانتۆنی شه‌هبا به مه‌ڕاسیمێك ئاشكرا كران.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا دوای ڕێزگرتن له شه‌هیدان، ناسنامه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانه شه‌هیدانه ئاشكرا كران. ئه‌بوو خه‌بات به ناوی ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان-ی شه‌هبا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه شه‌ڕڤانان له‌پێناو ئازادیی گه‌لانی ڕۆژئاوا و باكووری سووریا شه‌هید بوون.
ئه‌بوو خه‌بات وتی: له سه‌ره‌تای شۆڕشی ڕۆژئاوا-وه، ئێمه له سه‌رێكانی، كۆبانێ، ڕه‌قا و هه‌موو شاره‌كانی باكووری سووریا له‌پێناو ئازادیی خۆمان قوربانیمان دا و نه‌مانویست وه‌ك كۆیله بژین.
دواتر فاتمه لهكتا به ناوی كۆنگره‌ی ستار وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و وتی: گه‌لانی عه‌فرین داگیركاری و كۆیلایه‌تییان قبووڵ نه‌كردووه و له‌پێناو ئازادیی عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رخۆدانی خۆیان.
هه‌ر له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی - ته‌ڤده‌م به سه‌ره‌خۆشی كردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌ستی به پێشكه‌شكردنی وته‌كه‌ی كرد. ئاڵدار خه‌لیل وتی: «ئێوه ده‌بینن كه ئه‌و كه‌سانه‌ی دوێنێ له دژی ئێمه بوون به یه‌ك، ئه‌مڕۆ له‌نێو خۆیاندا پێكدا ده‌ده‌ن. ئێمه ڕێگه‌ی سه‌ربه‌رزی و به‌رخۆدانمان هه‌ڵبژارد و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشان. ته‌مه‌نی خیانه‌ت زۆر درێژ نییه، پێویسته هه‌ر كه‌س ئه‌وه بزانێت كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له تێكۆشانی خۆمان.»
ئالدار خه‌لیل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌و عه‌فرینه‌ی ئێستا داگیركراوه هه‌موو ڕۆژێك شه‌ڕڤانانی ئازادی له داگیركه‌ر ده‌ده‌ن. هه‌بوونی ئێمه لێره، ڕۆژ به ڕۆژ له ئازادیی عه‌فرین نزیكمان ده‌كاته‌وه.
ناوه‌ی ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» كه له شوێن و كاتی جیاواز شه‌هید بوون:
- ئاككاش عه‌فرین
- جیگه‌ر ئیبراهیم حه‌نان
- یووسف محه‌مه‌د ڕه‌شید (برووسك شیێ)
- به‌كر جه‌مال عوسمان (سه‌ردان زاگرۆس)
- موونزوور محه‌مه‌د شاهید به‌كر
- سه‌عید حه‌مید حه‌سه‌ن
- شێروان عادل كۆرۆ (شیار شامی)
- ئه‌حمه‌د یه‌حیا جنێت
- ئه‌حمه‌د به‌هجه‌ت عومه‌ر (چه‌كدار ئامانۆس)
- هاوار فه‌وزی ئۆسۆ (شیلان دێرسم)
- فه‌رزه‌نده نهشهد خه‌لیل
- مسته‌فا محه‌مه‌د حه‌نان
- دونیا محه‌مه‌د عه‌بدۆ (كوردستان ڕه‌نگین)
- ئه‌ساد یووسف هۆرۆ (ئامه‌د بێریتان)
- عوسمان ناجی عوسمان
- كه‌نجۆ جه‌مال شهبابۆ
- عه‌بدولڕه‌حمان داود (باران عه‌فرین)
- ئه‌حمه‌د جه‌لال عه‌بدۆ (چه‌كدار شێراوی)
- محه‌مه‌د عه‌بدۆ بن محه‌مه‌د
- محه‌مه‌د شه‌وقی محه‌مه‌د
- مێرخاس محیه‌دین
- فه‌رید خه‌لیل مستۆ
- محه‌مه‌د سیدۆ
s.m