ناوی شەهید و بریندارەکانی گوندی فرێری جندرێس ئاشکرا بوون

لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندی فرێری-ی سەر بە جندرێس، ٢ هاوڵاتی شەهید بوون کە یەکێک لە شەهیدەکان کۆرپەیکی تەمەن سێ مانگانە. هاوکات لە ئەنجامی ئەو بۆردمانەدا ٨ هاوڵاتی مەدەنیی دیکە بریندرابوون.

 

لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر، بۆسەر  گوندی فرێری-ی سەر بە جندرێس- دوو هاوڵاتی مەدەنیی شەهید بوون. ناوی شەهیدەکانی بەمشێوەیە: دیانا غازی تەمەن ٣ مانگ و مەحمود عەلۆ،  شەهیدبوون .

٨ هاوڵاتی مەدەنیش لەم هێرشانەدا بریندار بوون، کە بە پێی ئەو زانیاریانەى تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە کان ناوی هەنێک لەو ٨ بریندارانە بەمشێوەیەیە:

محەمەد سوبحی حەسەن تەمەن ١٥ ساڵ، سەباح جەمال ساڵح تەمەن ٢٥ ساڵ، فوئاد خازی ساڵح تەمەن ٢٥ ساڵ، سوبحی خازی ساڵح تەمەن ٣٠ ساڵ، خەدیجە موستەفا تەمەن ٣٠ ساڵ ، عەبدوڵاترکی داود تەمەن ١٨ ساڵ، ئەنوەرساڵح حەسەن تەمەن ١٥ ساڵ و منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵان کە ناوەکەی نەزانراوە.

ک.ش