بەڕێوەبەرانی ناوەندی تەندروستیی شەهبا بانگەوازیان ئاراستەی شوێنە پەیوەندیدارەکان کرد، کە بە زووترین کات هاوکاری و دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بگەێننە هاووڵاتیانی عەفرین لە شەهبا.
ناوەندی تەندروستیی ناوچەی فافین-ی کانتۆنی شەهبا-ی هەرێمی عەفرین لە بەشی فریاکەوتن، ژنان، ددان و دەرمانخانە پێکدێت.
خەباتکارانی ئەم ناوەندە لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە دەست بەکار دەبن و تا ٤ی ئێوارە خزمەتگوزاریی تەندروستی پیشکەشی هاووڵاتیان دەکەن، بەڵام بەشی فریا کەوتنی ئەم ناوەندە ٢٤ کاتژمێر کراوەیە و خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەس دەکات.
لە مانگی یەکەمدا سەرەڕای دەرفەتی کەم، ٣٥١ حاڵەتی بەپەلە، ١٣٠٠ حاڵەتی نەخۆشیی دڵ، ژنان و منداڵان چارەسەرییان بۆ کراوە.هەروەها زیاتر لە ٢٠ برینداری هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین لەم ناوەندە چارەسەرییان بۆ کراوە.
ئەندامی ناوەندی تەندروستیی ناوچەی فافین-ی شەهبا، ئەحمەد عەبدوڵا، دەربارەی خەباتی ناوەندەکە وتی: بە هۆی نەبوونی دەرمانی پێویست ئێمە ناتوانین ئەو نەخۆشانە، کە دۆخیان مەترسیدارە دەرمان بکەین و بە ناچار ڕەوانەی دەرەوەی کانتۆنەکەیان دەکەین.
لە درێژەدا ئەحمەد وتی: دەرمان و کادیری تەندروستی زۆر کەمن و ئەمە کێشەی بۆ ئێمە دروست کردووە، کە نەتوانین بە پێی پێویست خزمەتگوزاری پیشکەش بکەین.
"بانگەوازی بۆ هاوکاری"
عەبدولا لە بەردەوامی قسەکانیدا بانگەوازی ئاراستەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و خاچی سوورکرد، کە بە زووترن کات هاوکارییە مرۆییەکانی خۆیان بگەیەننە دەست ناوەندە پێوەندیدارەکان بۆ ئەوەی لەمە زیاتر گیانی ژن و منداڵانی عەفرین نەکەوێتە مەترسییەوە.
جێگای ئاماژەیە، منداڵیک بە ناوی ماهیرعەلی لە گوندی وەحشییەی کە بە هۆی تەقینەوەی مینی چێنراوی چەتەکانى داعشەوە بریندار بووبوو و بە هۆی نەبوونی پێداویستیی پزیشکییەوە گیانی لەدەست دا.
ک.ش
ر.م