نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیانه‌كانی جه‌نگی سووریای به ٣٨٨ ملیار دۆلار خه‌مڵاند
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له جه‌نگی حه‌وت ساڵه‌ی سووریادا،به بڕی ٣٨٨ ملیار دۆلار زیان به سووریا گه‌یشتووه.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له جه‌نگی حه‌وت ساڵه‌ی سووریادا،به بڕی ٣٨٨ ملیار دۆلار زیان به سووریا گه‌یشتووه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، له شه‌ڕی ٧ ساڵه‌ی سووریادا ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه، ٥ ملیۆن كه‌سیش ئاواره بوون و به بڕی ٣٨٨ ملیار دۆلاریش زیانی مادی به سووریا گه‌یشتووه.
كۆمسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ڕۆژئاوای ئاسیا (ESCWA) كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، ئاشكرای كرد، له جه‌نگی ٧ ساڵه‌ی سووریادا، به بڕی ٢٨٨ ملیار دۆلار زیانی مادی به سووریا گه‌یشتووه.
كۆمسیۆنه‌كه ئه‌و زیانانه‌ی به ڕێگه‌وبان، بیناسازی و دامه‌زراوه‌كانی دیكه كه‌وتووه، به ١٢٠ ملیار دۆلار خه‌مڵاندووه. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كردووه كه به‌هۆی كه‌مبوونی به‌رهه‌مهێنان، به بڕی ٢٦٨ ملیار دۆلار زیان به داهاتی ناوخۆیی سووریا گه‌یشتووه.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی جه‌نگی سووریا هه‌تا ئێستا ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه. نیوه‌ی دانیشتوانی سووریا كه ٢٢ ملیۆنه ناچار بووه ماڵ و واری خۆیان جێبهێڵن. لایه‌نی كه‌م ٥ ملیۆن كه‌س ناچار بووه له سووریا كۆچ بكات بۆ وه‌ڵاتانی دیكه.
s.m