به‌شار جه‌عفه‌ری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا (سپووتنیك) ڕایگه‌یاند، توركیا په‌یمانه‌كانی ئاستانا و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی پێشێل كردووه. وتیشی، به‌پێی په‌یمانی ئاستانا ده‌بوایه توركیا بۆ چاودێری و كۆنتڕۆڵكردنی ڕێكخراوهتێرۆریستییهكانی ئیدلب پۆلیسه‌كانی خۆی به چه‌كی سووكه‌وه ناردبا ئه‌و ده‌ڤه‌ره. به‌ڵام له بری ئه‌وه سه‌ربازه‌كانی خۆی ناردووه و په‌یمانه‌كه‌ی پێشێل كردووه.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی سووریا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستنیشانی كرد، ئه‌وان كار له‌سه‌ر لیستی كاندیده‌كان بۆ كۆمسیۆنی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌كه‌ن كه له كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ٣ لایه‌نه‌كه‌دا (ڕووسیا، ئێران و توركیا) باسی لێوه‌كرا.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا «شام لیستی كاندیده‌كانی پێشكه‌ش كردووه یان نا؟» جه‌عفه‌ری ڕایگه‌یاند: «نا، كاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامه. ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كار ده‌كه‌ین.»
به‌شار جه‌عفه‌ری له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیا ڕایگه‌یاند: پێویسته توركیا یهكهسهربازییهكانی خۆی له عه‌فرین بكشێنێته‌وه. هیوادارم له‌وباره‌یه‌وه فشار بخرێته سه‌ر توركیا. جموجۆڵی ئه‌نقه‌ره له عه‌فرین، پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه.
s.m