شەڕ و پێکدادان لە گوندەکانی دەوروبەری سەرێکانی بەردەوامە، لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک و چەتەکانی ئەلنوسرە و داعش، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە بەرپەرچدانەوەی بەردەوام دان و لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەی زرێپۆشە تێکشکاوەکان گەیشتە 3 زرێپۆش.
لە میانەی ئەو شەڕ و پێکدادانەی لە شەوی ڕابردوەوە دەستی پێکردووە لەو گوندانە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک تا ئێستا 11 ئۆتۆمبیلی سەربازیی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان تێکشکاندووە، دوانیان دۆشکەیان بەسەرەوە بووە هاوکات دەستیان بەسەر 5 ئۆتۆمبیلی دیکەشدا گرتووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە بەرەی شەڕ، ژمارەی کوژراوانی چەتەکان لە بەرەبەیانەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتوەتە 30 کەس، ژمارەیەکیشیان بریندار بوون، لە هەمان کاتدا ژماریەک ئەندامی سوپای داگیرکەری تورکیش کوژران و بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەشەوە، لە سنووری گوندی تەل دیاب، 8 چەتە و سەربازی تورک کوژراون و تەرمەکانیان لە گۆڕەپانی شەڕەکە بەجێماوە.
ز.ش