هاوڵاتییانی قامیشلۆ به‌بۆنه‌ی جه‌ژن سه‌ردانی شههیدگهكانیان كرد
هاوڵاتییانی قامیشلۆ له یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا سه‌ردانی گۆڕی شه‌هیدانیان كرد.
هاوڵاتییانی قامیشلۆ له یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قورباندا سه‌ردانی گۆڕی شه‌هیدانیان كرد.
جه‌ژنی قوربانی موسوڵمانان له دوای شۆڕشی ڕۆژاڤا-ه‌وه له كه‌شوهه‌وایه‌كی یه‌كسان و سه‌قامگیردا پیرۆز ده‌كرێت. ئه‌و كه‌سانه‌ی له شۆڕشدا ڕۆڵه و كه‌سوكاریان شه‌هید بووه، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ ڕوویان له شه‌هیدگه‌ی ده‌لیل سارۆخان كرد. نه‌ك ته‌نیا خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، به‌ڵكو ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ی كه شان به شانی ئه‌و شه‌هیدانه له سه‌نگه‌ره‌كان شه‌ڕیان كردووه، ئه‌مڕۆ له شههیدگه بوون.
«به‌ڵێنی ئێمه به‌رده‌وامیدانه به‌و به‌رخۆدانه‌ی كه شه‌هیدان گیانیان تێدا به‌خشی»
هاوڵاتیی زهرڤین فه‌رحان گوتی: «پیرۆزبایی جه‌ژن له هه‌موو خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌كه‌م. به‌ڵێنی ئێمه به‌رده‌وامیدانه به‌و به‌رخۆدانه‌ی كه شه‌هیدان گیانیان تێدا به‌خشی. كۆمه‌ڵكوژیی شه‌نگال ئیدانه ده‌كه‌ین، له كه‌سایه‌تیی شه‌هید زه‌كی شه‌نگالی-دا، یادی هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌ینه‌وه.»
«مێژوو لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات»
دایكی شه‌هید ده‌لیل قامیشلۆ شههنا ئه‌مین حه‌ساری گوتی: «وه‌ك دایكی شه‌هیدان هه‌م خۆشحاڵم و هه‌م خه‌مگینم. دڵمان برینداره، ئێمه له‌سه‌ر گۆڕی منداڵانی خۆمانین. ئه‌مڕۆ بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هێرش ده‌كرێت. مێژوو لێپێچینه‌وه له هه‌موو شتێك دات، ئێمه ده‌ست له دۆزی خۆمان به‌رناده‌ین. ئێمه وه‌ك دایك هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێنمان به شوێنپێی ئه‌واندا ده‌ڕۆین و تۆڵه‌یان ده‌كه‌ینه‌وه. له دوای شه‌هیدبوونی زه‌كی شه‌نگالی، ئه‌مڕۆ سه‌دان كوڕ و كچی لاو ده‌چنه نێو ڕیزه‌كانی شۆڕشه‌وه.»
ئه‌و دایكی شه‌هیده ده‌ستنیشانی كرد كه له‌پێناو ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان پێویسته ژنانی كورد تێكۆشانی خۆیان گه‌وره‌تر و به‌هێزتر بكه‌ن.
سه‌ردانی شههیدگهكان، به دوعاكردن و دابه‌شكردنی شیرینی و پیرۆزبایی جه‌ژن كۆتایی هات.
s.m