هۆشداری و زەنگی مەترسیى ئاگرکەوتنەوە لە قامیشلۆ
ئاگرکەوتنەوە لە زەوی و زاری هاووڵاتییان لە باشووری رۆژئاواى قامیشلۆ بە هەوڵی هاوبەشی گەل و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە دەکوژێنرێتەوە.
ئاگرکەوتنەوە لە زەوی و زاری هاووڵاتییان لە باشووری رۆژئاواى قامیشلۆ بە هەوڵی هاوبەشی گەل و تیمەکانى ئاگرکوژێنەوە دەکوژێنرێتەوە.
دوای نیوەڕۆی دوێنێ لە کێڵگەکانى گەنم و جۆی سنووری گوندی گراباوی لە باشووری رۆژئاواى قامیشلۆ ئاگرکەوتنەوە روویدا و ئاگرەکە بە تێپەڕینى کات تەشەنەى کرد.
پەیامنێرمان لە هەرێمەکە رایگەیاند، بەشێکى زۆری ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە، بەڵام ئاگر لە هەندێک شوێن بەردەوامیى هەیە. لەو ئاگرکەوتنەوەیەدا دەیان گیانەوەر بوونە قوربانی.
ر.م