هێرشی داگیرکەری لەدژی سەرێکانی بەردەوامە

لەگەڵ ئەوەی رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کراوە، بەڵام هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر شاروچکەی سەرێکانی بەردەوامە.

قەڵای بەرخۆدان سەرێکانی ١٠ ڕۆژە بووە بە ئامانجی هێرشەکانی قوڕسی دەولەتی داگیرکەری تورک و بەرخۆدان بەردەوامە. ئەرسین چاکسوو پەیامنێرمان لە سەرێکانی هەواڵمان بۆ دەگوازێتەوە.

چاکسوو رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە ١٧ی مانگەوە رێککەوتن لەنێوان ئەمریکا و تورکیادا کراوە، بەڵام هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر شاروچکەی سەرێکانی بەردەوامە.

چاکسوو وتی، "داگیرکەران هەوڵیاندا دوێنێ شەو بە چەکی قوڕس هێرش بکەنە سەر سەرێکانی. شەرڤانانی قەسەدە وڵامیان دایەوە و شەڕ لە بەرەی ڕۆژئاوای سەرێکانی بەردەوامە.

لە هێڵی سنوریش بە هەمان شێوە شەڕ بەردەوامە.

لە ڕۆژهەڵاتەوە سەرباز و چەتەکانی تورک هێرش دەکەنە سەر نەخۆشخانەی سەرێکانی.

بە هۆی ئەوەی هێرشێکی زۆر قوڕس لەسەر نەخۆشخانەی سەرێکانی هەیە، نەتوانرا دوو بریندار بگەیەنرێنە سەرێکانی و گیانیان لەدەستدا.

شەڕ بەردەوامە و جارێکیتر هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەکە دەستپێکرا.

ف.ق