هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوەی عەفرین

سوپای داگیرکەری تورکیا بە شێوازێکی بی سەرو بەر هێرشی سەرچاوەکانی ئاوی خواردنەوەعەفرین دەکات، شارەوانی عەفرینیش بە بێ وچان خەریکی دوبارە نۆژەن کردنەوەی ئەو کاولکاریانەن کە سەوپای تورکیا ئەنجامی داوە.

 

 سوپای داگیرکەری تورکیا  بە شێوازێکی بی سەرو بەر هێرشی سەرچاوەکانی ئاوی  خواردنەوەعەفرین دەکات، شارەوانی عەفرینیش بە بێ وچان خەریکی دوبارە نۆژەن کردنەوەی ئەو کاولکاریانەن کە سەوپای تورکیا ئەنجامی داوە.

 بە ئامنج گرتن و لە ناوبردنی ژێرخانەکان و کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانی مەدەنی نەریتێکی لە مێژینەی سوپای داگیرکەری تورکیایە.

سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتە بەکرێگیراوەکانی بە هەمو شێوازێک خەریکی کاول کردن ولەناوبردنی ژێرخانەکانی هەرێمی عەفرینن ولە ٤٨ ڕۆژەدا دەیان شوێنەواری مێژویی، قوتابخانە، فڕنی نان، ناوەندی تەندروستی و وێزگەکانی ئاوو کارەبایان کردووەتە ئامانج و خەساری زۆر لەم شوێنانەدراوە.

هەمو ئامانجی سوپای تورکیا ترساندن گەلی عەفرینە کە بەجۆرێک وایان لێبکات ناوچەکە چۆل بکەن.

ئاوی خواردنەوە بە تانکەر دابین دەکرێت.

دوای هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر وێزگەکانی ئاو و برینی ئاوی خواردنەوەی هاووڵاتیانی عەفرین،  شارەوانی عەفرین دەستی کردووە  بە نۆژەن کردنەوەی بیرە کۆنەکانی ناو شار و لە ڕێگای تانکەرەوە ئاوی خۆاردنەوەی هاووڵاتیان دابین دەکات.

بیرە کۆنەکان

زیاد حەمودی یەکێک لە کارمەندانی شارەوانی عەفریی بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند بۆ دابین کردنی ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتیان بە بێ وەچان لە ڕێگای تانکەرەوە هەوڵ ئەدەین ئاوی خواردنەوە بگەێنینە دەستی هاووڵاتیان.

ناقو براو وتیشی :ئیستاکە ٦ بیری ئاومان هەیە کە ئەتوانێک ئاوی هەمو عەفرین دابین بکات و هاووڵاتیان نیگەران نەبن.

 

یەکێک لە کارمەندانی شارەوانی عەفرین بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند کە سوپای تورکیا بە زانابوون هێرشی کردە سەر بەنداوی مەیدانکێ،تا بەڵکو خەڵکی عەفرین ناوچەکە چۆڵ بکەن.

بەرپرسانی شارەوانی عەفرین  جەختی لەوە کردەوە کە گەلی عەفرین زۆر باش لەم دۆخە تێدەگەن.

و داوا لە گەل دەکات کە دەست بە ئاوی خواردنەوە  بگرن.