سوپای تورکیا لە عەفرین هاوڵاتییەکی مەدەنیی بریندارکرد

هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین بەردەوامە لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر شارۆچکەی بەدینا-ی سەربە ماباتا، هاوڵاتییەکی مەدەنیی دیکە برینداربوو.

ئەمڕۆ سوپای تورک شارۆچکەی بەدینا-ی بە خەستی تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی عەبدۆ ڕەشید بە سەختی برینداربوو.

عەبدۆ ڕەشیدی تەمەن ٣٥ ساڵ گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی عەفرین،

هەروەها لە ئەنجامی تۆپبارانەکاندا زیانی زۆر بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیشتووە.