هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له‌ داگیركه‌رانیان دا

هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) له‌ گوندێكی ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین له‌ دژی سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێییه‌كان وه‌رگیراون، شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له‌ گوندی برچ حه‌یده‌ر-ی ناوچه‌ی شێراوا له‌ هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی توركیا و گرووپه‌ چه‌ته‌كانی داوه‌. 

ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌ زانیاری وه‌ده‌ستنه‌خرا. پێشبینی ده‌كرێت هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له‌وباره‌یه‌وه‌ لێدوان بدات.

ڕۆژی ٢٥ی حوزه‌یران\٤ی پووشپه‌ڕ-یش هه‌مان هێز له‌ شێراوا دژبه‌ داگیركه‌ران چالاكی كرد. له‌ ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و ٣ سه‌ربازیش بریندار بوون.

s.m