هێزەکانى رزگاریى عەفرین: لە باب ٨ چەتە کوژران
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە دەورووبەری ناوچەى باب ٨ چەتەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین رایگەیاند، لە چالاکیى هێزەکانیاندا لە دەورووبەری ناوچەى باب ٨ چەتەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر کوژران.
هێزەکانى رزگاریى عەفرین لەبارەى چالاکیى هێزەکانیان لە دژی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەى هێزەکانى رزگاریى عەفرین دا هاتووە "هێزەکانمان لە دەورووبەری هەرێمى باب چالاکییەکی کاریگەریان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی ئەنجامدا و چەندین چەتە کوژران و بریندار بوون.
هێزەکانمان دوێنێ ٩ی ئابی ٢٠١٩ / ١٨ی گەلاوێژ لە هەرێمى باب لە دەورووبەری گوندی توێس لە چالاکییەکى کاریگەر دا چوونە ناو سەنگەر و بارەگای گروپی چەتە تیرۆریستى جەبهەی شامی.
لە ئەنجامدا شەڕێکى قورس بۆ ماوەى ١٥ خولەک روویدا و ٢ ماتۆڕ سکیلی چەتەکان تێکشکێنران و ٨ چەتە کوژران و ٤ چەتەی تریش بریندار بوون.
هەروەها هێزەکانمان دەستیان بەسەر ٣ چەکی جۆی ئەی کەی – ٤٧ و چەکێکى قەناس و دوربینێکى لەیزەر و ١١ مەخزەن و ٢ رەخەت دا گرت".
ژ.ت