هێزەکانی ڕزگاری عەفرین: لە چالاکیەکاندا ٧ چەتە برینداربوون
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایاگەیاند، هێزەکانیان ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٧ چەتە بریندار بوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایاگەیاند، هێزەکانیان ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٧ چەتە بریندار بوون.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەبارەی چالاکیەکانیان لەدژی داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین دەڵێت، "لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر لە عەفرین و هەرێمەکانی دەوروبەری چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانیان بێوەستان بەردەوامە.
هێزەکانمان ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە گوندی تیوێسی سەر بە هەرێمی باب چالاکیان لە دژی گروپە چەتەکان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٣ چەتە بریندار بوون.
٣١ی کانونی یەکەمیش لە گوندی سۆرانی سەر بە عەزاز چالاکی ئەنجامدراوە و پۆلیسی سەربازی بوونەتە ئامانج. لەو چالاکیەشدا ٤ چەتەی بە ناوی پۆلیسی سەربازی بریندار بوون.
هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی سوخانەک، دارستانەکانی سوخانەک و عاقیبی سەر بە شێراوا و گوندەکانی مەرەناز، مالکیە و شەواریخای سەر بە ناوچەی شەرای عەفرینیان بە ٧٠ گولە هاوەن تۆپباران کردووە. هەروەها فڕۆکەکانیش بەسەر ناوچەکە دەفڕن."
ف.ق