هەوالنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار لە سەرێکانی شەهیدبوو
پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەهیدبوو، پەیامنێرێکی دیکەی ئەو ئاژانسە و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەهیدبوو، پەیامنێرێکی دیکەی ئەو ئاژانسە و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون.
ئەو هەوالنێرەی ئاژانسی هاوارلەکاتێکدا کە ڕووماڵی سەردانی هاوڵاتیانی دەکرد لە قامیشلۆ و تلتەمرەوە بۆ سەرێکانی، سەعید ئەحمەد، پەیامنێری ئاژانسی هاوار بووە ئامانجی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەهیدبوو.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکەوە، محەمەد ئەنکجی، پەیامنێری هەمان ئاژانس و ئەرسین چاکسوو ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی فورات و دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە بەناوەکانی ڕۆژبین ئاکجین و بێریجان یڵدز، برینداربوون.
ک-ش