هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر: دوو گوندی دیكه ڕزگار کران
شەڕڤانانی هێزهكانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە، گوندەکانی شەماس و حیلوەیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.
شەڕڤانانی هێزهكانی سووریای دیموکراتی - قەسەدە، گوندەکانی شەماس و حیلوەیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.
هەڵمەتی گەردەلوولی جزیر کە لە لایەن هێزەکانی قەسەدەوە بۆ پاککردنەوەی باشووری حەسەکە دەستیپێکردبوو، بەردەوامە و شەرڤانان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر پێشڕەوی دهكهن.
پاش شەڕێکی سەخت، شەرڤانانی قەسەدە ڕۆژی ٩ی حوزهیران\١٩ی جۆهزهران گوندەکانی شەماس و حیلوە-یان ڕزگار کرد. ئەو دوو گوندە بە ١٨ کیلۆمەتر دەکەونە ڕۆژهەڵاتی شەداد.
پاش ڕزگارکردنیشیان، هێزەکانی قەسەدە دەستیان بە پاککردنەوەی دوو گوندهكه كرد لە پاشماوەی چەتەکانی داعش.
s.m