وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێران: داعش له‌كوێ بێت ده‌چین بۆ ئه‌وێ
وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێران ده‌رباره‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له دێره‌زۆر و ناردنیان بۆ عه‌فرین لێدوانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دا.
وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێران ده‌رباره‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له دێره‌زۆر و ناردنیان بۆ عه‌فرین لێدوانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات دا.
سوپای شۆڕشگێران كه یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده سه‌دان شه‌ڕڤانی خۆی له یاریگه‌ری شاری ڕه‌قا كۆكرده‌وه و به لێدوانێك ڕایگه‌یاند، ئه‌وان هێزه‌كانیان ده‌نێرنه عه‌فرین.
ئه‌بوو عومه‌ر ئه‌دلیبی، وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێران له دوای لێدوانه‌كه‌ی، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فوراتی دایه‌وه ده‌رباره‌ی چوونی هێزه‌كانیان بۆ عه‌فرین. كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای شۆڕشگێران له دێره‌زۆر و چوونیان بۆ عه‌فرین له كاتێكدایه كه داعش هێشتا له دێره‌زۆر ماوه.
ئه‌دلیبی ده‌ڵێت: ڕاسته داعش له دێره‌زۆر هه‌یه، به‌ڵام له عه‌فرینیش داعش هه‌یه.
وته‌بێژی سوپای شۆڕشگێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی (داعش) نییه. وتیشی: خزمه‌كانی ئێمه، گه‌لی ئێمه كه له ئیدلب، حه‌له‌ب و شه‌هبا-وه كۆچیان كردووه بۆ عه‌فرین، ئێستا گه‌مارۆ دراون و بۆمباران ده‌كرێن. بۆیه ناچار بووین له دێره‌زۆر بكشێینه‌وه و له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا گه‌لی خۆمان بپارێزین.
ئه‌بوو عومه‌ر ئه‌دلیبی ڕایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌یان هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش-یان ئاگادار كردۆته‌وه.
«ده‌رباره‌ی چوونمان بۆ عه‌فرین، ئه‌وانمان ئاگادار كردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامی ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. له‌كاتێكدا كه له عه‌فرین هێرش ده‌كرێته سه‌ر گه‌لی ئێمه، ئێمه ناتوانین له‌وه زیاتر بوه‌ستین. ئێستا هه‌زار و ٢٠٠ ئه‌ندامی ئێمه بۆ چوونه عه‌فرین ئاماده‌ن. له داهاتوودا، به‌پێی پێویست هێزێكی دیكه ده‌نێرینه عه‌فرین.»
سوپای شۆڕشگێڕان كه له‌ژێر چه‌تری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده دایه، به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش كردووه و ده‌یان شه‌هیدی داوه. له ٣ ساڵی ڕابردوودا له ڕه‌قا، دێره‌زۆر و حه‌سه‌كه له تێكۆشانی دژ به داعشدا ڕۆڵێكی گرنگی هه‌بووه.
s.m