كینۆ گابرێل، تەبێژی فەرمیی ھێزەکانی سووریای دیموکراتی - قه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی پێشێلكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاگربه‌ستی ٣٠ ڕۆژه له سووریا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا.
گابرێل ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا پابه‌ند نه‌بووه به ئاگربه‌ستی سووریا و به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیا دابنێت و میكانیزمێك بۆ چاودێریکردنی بڕیاره‌كه‌ی دابنێت.
گابرێل ڕایگه‌یاند ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیاری ژمارە ٤٢٠١ تەواوی لایەنەکانی نێو سووریای پابەند کردووە بەوه‌ی بۆ ماوەی مانگێک ئاگربەست ڕابگه‌یه‌نن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر پێشنیازی ھەردوو دەوڵەتی کوەیت و سوێد ڕۆژی شەممە ٢٤ی شوبات\٤ی ڕه‌شه‌ممه ده‌رباره‌ی دۆخی سووریا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاری ژمارە ٢٤٠١ دەرکرا. به‌پێی ئه‌و بڕیاره له ته‌واوی سووریا بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ شه‌ڕ ده‌وه‌ستێندرێت. بڕیاره‌كه بە دەقێکی ئاشکرا تەواوی لایەنەشەڕکەرەکانی نێو سووریای پابەند کردووە بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوه‌ی مانگێك. به‌ڵام سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌و بڕیاره‌یان پشتگوێ خستووه و به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر عه‌فرین و هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌كه‌نه ئامانج.
له لێدوانه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، وته‌بێژی فه‌رمیی قه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: ھێزەکانی سووریای دیموکرات - قه‌سه‌ده ڕۆژی ٢٥ شوبات\٥ی ڕه‌شه‌ممه بە بهیاننامەیەکی فەرمی پابەندبوونی خۆی بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕاگەیاندووه و جەختی لەوە کردەوە كه قه‌سه‌ده لە چوارچێوەی مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر هێرشێك ده‌كات كه بكرێته سه‌ر هه‌رێمه‌كه.
كینۆ گابرێل داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد كه میكانیزمێك دابنێت بۆ چاودێریكردنی كرده‌وه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین بوه‌ستێنرێن و به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌كه مامه‌ڵه بكه‌ن.
وته‌بێژی قه‌سه‌ده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی كه ده‌ڵێن: «ئاگربه‌ست، عه‌فرین ناگرێته‌وه.» ده‌یانه‌وێ ئه‌و ڕاستییه پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه كه عه‌فرین به‌شێكه له سووریا، به‌مه‌ش پیلانی خۆیان بۆ داگیركردنی عه‌فرین ئاشكرا ده‌كه‌ن.
s.m