برووسك حه‌سه‌كه، وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه له عه‌فرین ده‌رباره‌ی پێشهاته‌كانی عه‌فرین لێدوانی دا و وتی: به‌رخۆدانی گه‌لی عه‌فرین و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه له دژی داگیركاریی توركیا له ڕۆژی ٥٨ههمیندا به‌رده‌وامه.
«له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆمانین»
برووسك حه‌سه‌كه ڕایگه‌یاند: ڕووسیا ڕێی بۆ گرووپه‌چه‌ته‌كانی داعش و ئه‌لقاعیده كرده‌وه كه هێرشی عه‌فرین بكه‌ن.
«ئێمه به‌ڵێنمان به گه‌لی خۆمان داوه و له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆمانین. شه‌ڕ له دژی داگیركاریی توركیا ده‌ربازی قۆناغێكی نوێ بوو. هه‌تا یه‌ك سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر خاكی عه‌فرین مابێت، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له شه‌ڕی خۆمان. ئه‌م شه‌ڕه ئاسان نییه و درێژه ده‌كێشێت.»
«ده‌ستمان به پڕۆسه‌ی هێرشكردن كرد»
برووسك ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا پڕۆژه‌یه‌كی دیموكراتی قبووڵ ناكات كه هه‌موو گه‌لانی باكووری سووریا له‌خۆ بگرێت.
«ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیا له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین گورز لێدانه له ژیانی ئاشتیانه و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان. ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه ڕێ نه‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامی به كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كورد له عه‌فرین بدات. ئێمه له پڕۆسه‌ی پاراستنی گه‌لدا بووین، به‌ڵام ئێستا دوای ئه‌وه‌ی سیڤیل له هه‌رێمه سه‌قامگیره‌كان جێگیركران، ده‌ست به پڕۆسه‌ی هێرشبردن بۆ سه‌ر سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كان ده‌كه‌ین. بێ دوودڵی و به هه‌موو ڕێبازه‌كان، خاڵه‌كانی داگیركه‌ران ده‌كه‌ینه ئامانجی هێرشه‌كانمان.»
«ئێمه له هه‌موو شوێنێكین»
وته‌بێژی یه‌په‌گه له عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه به‌پێداگرییه‌وه خاكی عه‌فرین بۆ داگیركه‌ران ده‌كه‌نه گۆڕستان.
«ئێمه له هه‌موو شوێنێكین، هه‌رچه‌نده داگیركه‌ران ئاڵاكانی خۆیان له‌سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین هه‌ڵدا، ئێمه به هێزێكی توندوتۆڵ‌تر و ژماره‌یه‌كی زۆرتر بۆ لای دارهزهیتوونهكان ده‌گه‌ڕێینه‌وه. له دژی داگیركاریی توركیا به‌رخۆدان ده‌كه‌ین و هه‌رێمه‌كانی خۆمان ڕزگار ده‌كه‌ین.»
«تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه»
برووسك حه‌سه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد به تێكۆشانی خۆیان، شكست به پیلانگێڕی سه‌ر عه‌فرین دێنن و تۆڵه‌ی شه‌هیدانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه ده‌كه‌نه‌وه.
وته‌بێژی یه‌په‌گه له عه‌فرین ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تانی جیهان له شه‌ڕی دژ به چه‌ته‌كانی داعشدا ستایشی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه-یان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌بینین كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی له دژی گه‌لی سیڤیلی عه‌فرین ده‌كرێن، چه‌نده بێده‌نگن.
برووسك حه‌سه‌كه ڕه‌خنه له هه‌ڵوێسته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌گرێت و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه ڕێ ناده‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر دیمۆگرافیای عه‌فرین بگۆڕێت. ده‌ڵێت، هه‌ر شوێنێك كه سه‌ربازانی توركیا و چه‌ته‌كانی لێ هه‌بێت، ده‌بێته ئامانجی هێزه‌كانیان.
s.m