وتەبێژى یەپەگە: دەبێت گەنجانی کورد ژیان لە دوژمن بکەنە دۆزەخ

بروسک حەەسکە وتەبێژى یەپەگە لە عەفرین ڕایگەیاند، مەترسی لە سەر عەفرین ڕووی لە زیادبوون کردووە. گرنگە ڕاپەرین بکرێت و بڕژێنە سەر شەقامەکان و بەردەوام بن لە چالاکى، بە تایبەت دەبێت گەنجانى کورد ژیان لە دوژمن بکەنە دۆزەخ.

هێرشى دەوڵەتى داگیرکەری تورکیاو چەتەکانى بۆ سەر عەفرین ٥١ ڕۆژى تێپەڕاند. بروسک حەسەکە وتەبێژى یەپەگە لە عەفرین لەبارەى هێرشەکانى دەوڵەتى تورکیا، کە ناتوانێت بەرخۆدانى یەپەگە / یەپەژە تێکبشێنێت، بۆ بەشى عەرەبیى ئاژانسى هەواڵى فورات (ANF) قسەى کرد. بروسک حەسەکە ڕایگەیاند، نزیکەى ٢ مانگە پیلانگێڕییەکى گەورەى نێودەوڵەتى لە دژى عەفرین بەڕێوەدەچێت.  ڕاشیگەیاند، ئەو پیلانگێڕییە لەلایەن تورکیا و ڕووسیا و ئێرانەوە پلانى بۆ دانراوە و لە هەندێک ڕووشەوە ئەمریکاش بەشدارە لەو پیلانگێڕییەدا. حەسەکە ئەوەشى وت، ئەو پیلانگێڕییە لە هەوڵى ئەوەدایە گەلى کورد و جوگرافیای عەفرین بکەنە قوربانیى بەژەوەندییە سیاسى و دەوڵەتى و کەسییەکان.

"شەڕی عەفرین لە ئاستى شەڕی نێوان دەوڵەتەکاندایە"

بروسک حەسەکە وتەبێژى یەپەگە لە عەفرین وتى، دەوڵەتى تورکیا لەگەڵ ٥٠ هەزار چەتە و هێزە تایبەتەکانیدا و بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیاى سەربازی و فڕۆکەى جەنگیى ئێف ١٦ شەڕ لە دژى عەفرین دەکات. وتیشى "دەوڵەتى تورک لەگەڵ چەتەکانیدا بە تایبەتى چەتە سەلەفی، قاعید، داعش، بەرەى نوسرە، هێزی تورکستان، جەیشى حوڕ و هەموو هێزى دەوڵەتى تورکیا و بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا، ماوەى ٥٢ ڕۆژە هێرش دەکەنە سەر عەفرین. یەپەگە و یەپەژە ماوەى ٧ ساڵە لە تێکۆشاندان لەسەر بنەماى خۆپاراستن. ئەو بەرخۆدانەى ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت بۆ خۆپاراستن و پاراستنى کۆمەڵگا و خاکەکەیەتى. یەپەگە / یەپەژە لە دژى هێرشەکانى دەوڵەتى تورک و چەتەکانی، لەهەوڵدایە عەفرین بپارێزێت و ڕێگا لە داگیرکردنى عەفرین بگرێت. تەکنەلۆژیاى سەربازی و سوپا و ئەو دەوڵەتانەى لە دژى ئێمە شەڕ دەکەن، تەنها توانایى و تەکنەلۆژیا و هێزى دەوڵەتێک و دوو دەوڵەت، سوپایەک و دوو سوپا نییە، کە هێرش دەکەنە سەر گەل و کچ و کوڕی عەفرین. ئەو هێرش و شەڕانە لە ئاستی شەڕی دەوڵەتەکانە لە دژى یەکتر. ڕوونە کە ئێمە بەرامبەر ئەو دوژمنە گەورەیە، لە ئاستێکى باڵاداین و دۆخ و باڵادەستییەکى بەهێزمان هەیە، کە دوژمن بەو هێزە گەورەیەوە و لەگەڵ ٥٠ هەزار چەتە و هێزە تایبەتەکانی، تەکنەلۆژیاى پێشکەوتوو و فڕۆکەى ئێف ١٦ لە دژى ئێمە بەکار دەهێنێت. ئێمە سوپا نین، بەڵکو هێزێکى خۆپاراستنین و لەگەڵ کۆمەڵگەکەى خۆمانداین.

"بێدەنگى دەوڵەتەکان گومان و نیگەرانى دروست دەکات"

بێدەنگیى دەوڵاتان گومانى گەورەى دروستکردووە. ئەوانەى بە خۆیان دەوت "ئێمە دەوڵەتى دیموکراتیکین، مافى مرۆڤان و مافى کەسایەتییەکان لەلاى ئێمەیە" و ئەو دەوڵەتانەى کە بە پشتیوانى ئەمریکا دەڵێن "ئێمە لە دژى تیرۆرین، لە دژى داعش و بەرەى نوسرەین" و سەربارى ئەوەى ئەوانە (داعش و نوسرە و گروپە تیرۆریستییەکان) هەموویان ئەمڕۆ لە دژى ئێمە شەڕ دەکەن، بەڵام ئەو دەوڵەتانە بێدەنگ بوون. بێدەنگبوونى ئەو دەوڵەتانە مرۆڤ دەخاتە گومانێکەوە لەسەر ئەو هێرشانەى کە بۆ قڕکردنى کۆمەڵگا و کولتوری کۆمەڵگایەک ئەنجام دەدرێن.

ئەوە بابەتێکى جدییە. بێگومان بۆ ئەوەى کۆمەڵگایەک بگۆڕدرن دەبێت کوشتارى بەرامبەر ئەنجام بدەن و بیسڕینەوە، چونکە ناتوانن کولتورى نامۆ و بەرگێک بەرە کۆمەڵگایەدا ناکرێت، کە لە ناوخۆیدا هەڵنەقوڵابێت. ناکرێت ئێوە بە زۆر زمانێکى تر بەسەر کۆمەڵگایەکدا بسەپێنن. لەو کاتەدایە کە ئێوە تەنها مەگەر لە ڕێگەى کوشتار و سڕینەوە و قڕکردنەوە ئەو کۆمەڵگایەتان بۆ دەگۆڕدرێت و بەگوێرەى ئەوەى خۆتان دەتانەوێت شتێکى تر دروست بکەن. ئەوە ئامانجى سەرەکی و تایبەتى دەوڵەتى تورکیایە بۆ عەفرین.

"ئێمە شەڕ لە  دژى پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیاى سەربازی دەکەین"

بەپێى ئەو زانیارییانە گەیشتوونەتە دەستمان، دەوڵەتى تورک هەندێک تورکمانى لە عێراق و لە ناوخۆی تورکیاوە هێناوە بۆ نیشتەجێکردنیان لەسەر هێڵى سنوور و دەیانەوێت لە دواى قڕکردن و کۆمەڵکوژکردنى گەلى کورد لە عەفرین و گوندەکاندا، بە پشتیوانیى چەتەکان لە هێڵى سنووردا دەوڵەتێکیان بۆ دروست بکەن. ئەوەشى کە ڕوودەدات بەرەو ئەو دۆخە دەڕوات. ئەو بابەتانە گرنگن، کە ڕاى گشتى لێ ئاگادار بێت، چونکە ئەوانە بابەتی جدی و یارییەکى چەپەڵن.

 

خاڵێکى ترى گرنگ ئەوەیە، کە لەو شەڕەدا هەموو شێوازە چەپەڵ و قێزەونەکانیان بەکار هێناوە. وەک بەکارهێنانى ناپاڵم، غازى قەدەغەکراو، چەکى زۆر پێشکەوتوو و پێشکەوتوترین تەکنەلۆژیاى سەربازی. هەموو ئەوانە لە دژى ئێمە بەکارهێنراون. هەموو ئەو گوندانەى کە داگیریان کردوون بەهۆى ئەو بۆمب و تەکنەلۆژیایەوە داگیریان کردوون. ئێمە نەک تەنها شەڕ لە دژى سەربازەکان، بەڵکو بە ئیرادە و بەرخۆدانەکەمان و بە پشتیوانیى گەلەکەمان لە عەفرین، لە دژى ئەو تەکنەلۆژیا سەربازییە پێشکەوتوانە، خۆڕاگرى دەکەین.

"سوپرایزى نوێ بۆ دەوڵەتى تورک بەڕێوەیە"

ئەوە ڕاستە لە دواى ئەو بەرخۆدانە گەورەیە، کە بە بەرخۆدانى سەردەم ناوبانگى دەرکردووە، لە قۆڵێکەوە کیلۆمەتر و نیوێک بۆ دوو کیلۆمەتر لە عەفرینەوە دوورن، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە، کە هەموو شتێک کۆتایى پێهاتبێت، چونکە ئەو قۆلە، کە باسى دەکەین، دەکەوێتە ناوچەى شەرا و لەوێیەوە لە عەفرین نزیکبوونەتەوە. لە قۆڵى جندرێسەوە ٥ بۆ ٦ کیلۆمەتر لە عەفرینەوە دوورن. ناوچەکانى ماباتا، شێراوا، ناوەندى عەفرین و گوندەکانى ئەو ناوچانە، گوندەکانى ناوچەى بلبلێ، ڕاجۆ، شێراوا و شییە لە دەستى ئێمەدان، بۆ ئەوەش لەمەودوا قۆناغێکی نوێ، شەڕێکى نوێ و سوپرایزێکى نوێ لە بەرامبەردەوڵەتى تورکدا ڕوو دەدات، بە تایبەتى لە شەڕى شارەکاندا، چونکە تاوەکو ئێستا ئێمە لە شاخەکان و دەشتاییەکاندا شەڕمان کردووە، بەڵام لەمەودوا هاوکات لە شاخ و دەشتەکان، لە ناو شار و گوندەکاندا شەڕ دەکەین و بۆ ئەو شەڕەش، توانا جۆراجۆرەکانمان بەهێزتر دەکەین.

"چەکى قەدەغەکراوە لە دژى گەل بەکار دەهێنن"

بە ئیرادەیەکى بەهێزتر، بە ورەیەکى بەرزتر، بە ورەى گەلەکەمان، بە تایبەتی ورە و پشتیوانیى گەلەکەمان لە باکوورى سوریا لە ناوچەکانی کانتۆنى شەهبا، ئاوى فورات، قامیشلۆ، حەسەکە و جزیر، لە عەفرین، دەبێتە سەرچاوەى سەرەکیى ورە بۆ ئێمە و هێزەکانى یەپەگە / یەیەژە. لەبەر ئەوەش هەرگیز ورەمان دانابەزێت و پشت ئەستوور دەبین بە ورەى گەلەکەمان و لەمەودواش شەڕ بەردەوام دەبێت. مەترسییەکان چین؟ بێگومان دەوڵەتى تورک لە دواى ئەوەى بەنداوی مەیدانکێى داگیرکرد، ئاوى خواردنەوەى گەلى بڕی، هێڵەکانى تەلەفونى بڕی، ئەو گوشارە زۆرانە هەمووى بۆ ئەوەیە گەلەکەمان ناچارى کۆچکردن بکەن، بەڵام لەوەدا سەرکەوتو نابن. زۆر جار چەکى قەدەغەکراوى بەرمیلییان لە دژى گەل بەکارهێنا، بە چەکى قورسى وەک تۆپى ئۆبیس، بە تۆپخانە و تانک بۆردومانیان ئەنجامدا، یانى هەموو شێوازێکى شەڕی قورسیان لە دژى گەل ئەنجامدا بۆ ئەوەى گەل ئاوارە و کۆچبەر بکەن، بەڵام گەل کۆچى نەکرد. ئێستاش  شێوازێکى زۆر چەپەڵتر لە دژى گەل بەکار دەهێنن، واتە ئەو سەرچاوانەى کە گەلى لەسەر دەژین دەبڕن، ئێستا ئاو، نان، خواردنی گەلیان بڕیوە. ئەوە یارییەکى چەپەڵە. دەبێت ڕاى گشتی و دەوڵەتەکان و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لەوە ئاگادار بن. سەربارى ئەو هێرشە قورسانەش بە بۆمبى بەرمیلى، بەڵام هەرگیز گەلی ورەى بەرنەدا. هێزەکانى یەپەگە / یەپەژ هێز و ورە لەوە وەردەگرن و ئەوەش بناغەى سەرەکییە و بێگومان بەرخۆدانیش بەردەوام دەبێت.

"کەس عەفرین بەجێناهێڵێت و بە پێچەوانەوە، خەڵک زیاتر بەرەو عەفرین دێن"

گەلیش بە هەڵوێست و هەوڵەکانى درێژە بەو بەرخۆدانە دەدات. زۆر قسەى ناڕاستى وەک ئەوەى "گەل کۆچبەر دەبێت، گەل دەیەوێت بڕوات، بەڵام یەگەپە ڕێگەیان لێدەگرێت" بڵاوکرانەوە، کە ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە. دەیانویست بەو قسانە بەرخۆدان، هەڵوێست، بوون و قارەمانیەتیى گەل بچووک بکەنەوە و حساب بۆ گەل نەکەن، دەیانویست بەو واتە واتانە، جەنگى دەروونى لە دژى گەل و کۆمەڵگا بەڕێوە ببەن وکار لە ورەى گەل بکەن. یان هەوڵیان دەدا سەرنجى دەوڵەتەکان بۆ ئەوە قسانەیان ڕابکێشن. ئەو قسە بێ بنەمایانە بڵاودەکەنەوە، دەى فەرموون ئەوە گەل، لە زۆرێک لەو گوندانە داگیرکراون خەڵکى تێدابووە و ئامادە نەبوون گوندەکەیان چۆڵ بکەن. ئەو گەلە ڕاى نەکردووە. گەل دەڵێت "با بمرم، بەڵام ئاوارە نەبم، وڵات و زێدەکەم شەرەف و ناموسمە، چۆن چۆڵى دەکەم"، دەتوانن ئەو ڕاستیانە لەو هاووڵاتییە گوندییانە بپرسن، کە ئێستا لەلایەن سوپاى تورکیا و چەتەکانەوە داگیرکراوە. ئەو قسانەى کە دەکران ڕاست نەبوو. کاتێک لە دونیادا شەڕێکى لەو شێوەیە ڕووبدات، گەل دەترسێت، بەڵام گەلی ئێمە بە پێچەوانەوە نەترساوە. ئەو ئازار و ناڕەحەتیى گەلى عەفرین دەیکێشن، گەلەکەمان لە کانتۆنەکانى تر خۆیان بە هاوبەش و هاوخەمى ڕاستەقینەیان دەزانن و پشتیوانیانن. گەل دێت بۆ عەفرین نەک ئەوەى گەل لێى بڕوات. ئێستا کە لەگەڵ ئێوە قسە دەکەم، سەدان و هەزاران کەس لە گەلەکەمان لە کانتۆنەکانى تر و لە شەنگال، دێرک، حەسەکە، قامیشلۆ، عامودێ و کۆبانێ وهەموو شار و شارۆچکەکانى تر هاتوون بۆ عەفرین و بوون بە عەفرین.

"دەبێت گەنجانى کورد ژیان لە دوژمن بکەن بە دۆزەخ"

بە بۆنەى ٨ى ئازار، ڕۆژى جیهانى ژنان، ژنان لە باشوورى کوردستان، لە رۆژئاواى کوردستان تاوەکو فەلەستین، تاوەکو وڵاتى ترى عەرەبى هاتن بۆ عەفرین. ئەو ورەیە، ئەو رۆحە دەریدەخات، کە سەرکەوتن بۆ گەلى کوردە. ئەوە مسۆگەرە. هاتن و لێرە ٨ى ئازاریان پیرۆز کرد. بزووتنەوەکەمان بانگەوازێکى گشتیى لە هەموو گەلی کورد ئەکەین کە بە

ئەنجامدانی چالاکییەکان بە پێی پێوانەکانی سەفەربەری گرنگە

جوانەکانمان ئەیانەوێت هاوار بکەن، دەبێت پێوەندی بکەن بە یەپەگە و یەۆەژەوە و بەشداری گۆنەندی ئازادی ببن، تا شەڕ کۆتایی پێبێت.

یان دەرفەتی ئەوەیان نییە کە لەناو شارەکاندا ئامادە ببن، بە رێباز و ڕەنگێکی دیم،وکراتیک رای گشتی جیهانی ئاگادار نکەنەوە، و مەترسی کۆمەلکوژی لەسەر عەفرین زەق بکەنەقە.

بۆ گەلی ئێمە لە ئەورووپا، تا ئەو جێگای کە ئاگادارین  هەرلە دەپێکی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر عەفرین گەلی کورد و دوستەکانمان لە چالاکیی بەردەوامن و شەقامەکانیان چۆل نەکردووە.

ئیستاکە هێرشەکان چڕتر بووەتەوە و چالاکی و ڕیپێوان بە تەنیا چارەسەری دۆخەکە ناکات،دوای ڕاگەیاندنی سەفەربەری ، دەبێت چالاکییەکان لە ئەورووپا بەهێزتر ببێت،

ئێمە هیوای سەرکەوتنمان هەیە بۆ گەلەکەمان.