٣١خوێندنگە لەعەفرین، بەهۆی هێرشەکانەوە وێران بوون

سوپای تورکیا کە بەهۆی بەرەنگاری قارەمانانەی شەڕڤانان و گەلی عەفرینەوە تەنگاو بووە و پەشۆکاوە، بۆردوومانی ناوەندە مەدەنییەکان دەکات.زانراوە هەتا ئێستا ٣١ خویندنگە بۆردوومان کراوە و ١٣ خویندکاریش بەهۆی ئەو هێرشانەوە شەهیدبوون.

سوپای تورکیای داگیرکەر بە هاوکاری چەتەکانی داعش و ئەلقاعیدە، ماوەی ٤١ ڕۆژه  لە ڕێگای ئاسمان و وشکانییەوە هێرشێکی دڕندانەیان کردووەتە سەرعەفرین و ناوچەکانی دەوروبەری.

بەهۆی ئەو هێرشانەوە هەتا ئێستا بە سەدان هاوڵاتی مەدەنی شەهید و برینداربوون کە زۆربەیان لە ژنان و منداڵان پێکدێن. بە دەیان گوندیش وێران کراون. ئەو دڕندەییەی دەوڵەتی تورکیا و هاوکارەکانی کاریگەرییەکی زۆرنەرێنی لەسەرمنداڵان دەکات.

لە سەرەتای هێرشەکانەوە، سوپای تورکیا و چەتەکانی ئەردۆغان بتایبەتی بۆردوومانی ناوەندەکانی خوێندنیان کردووە. بەهۆی هێرشەکانەوە هەتا ئێستا نیزیکەی ٥٠هەزار خوێندکار لە پرۆسەی خویندن بێ‌بەش بوون. هەرێمی عەفرین، خاوەنی ٣١٨خویندنگەیە. بەپیی ئامارەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیکی ڕۆژاوا، سوپای تورکیا هەتا ئێستا ٣١ خوێندنگەی بۆردوومان کردووە. ناوەندەکە بۆردوومانکردنی ٢٨گوندی بە دیکۆمێنت کردووە. بەهۆی بۆردوومانەکانەوە هەتا ئێستا ١٣خوێندکار گیانیان لەدەست داوە.

هێرش کراوەتە سەر ٤٨ناوەندی خوێندن

بەپێی ئاماری کۆمیتەی پەروەردەی جڤاکی، سوپای تورکیا بە فرۆکە و تۆپخانە لە ٤٨ناوەندی خوێندنی داوە. لەنێوئەوخوێندنگەیانەدا ئەو خوێندنگانەشی تێدایە کە بە یارمەتی ڕێکخراوی یونیسف لە هەرێمی ڕاجۆ درووست کراون. بەپیی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتژیکی ڕۆژاوا، ئەو خوێندنگانەی کە لە هەرێمەکە لەلایەن سوپای سوپای و چەتەکانەوە هێرشیان کراوەتە سەر بەو شێوەیەن:

 

هەرێمی ڕاجۆ: ١٠ خوێندنگە

هەرێمی شەرا: ٣خوێندنگە

هەرێمی بلبلێ: ١١خوێندنگە

هەرێمی جندرێس: ٥خوێندنگە