٣١ چه‌ته‌ی توركیا و ١٤ چه‌كداری ڕژێمی سووریا كوژران
چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا له باكووری شاری حه‌ما هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا. له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی قورس‌دا لایه‌نی كه‌م ٤٥ كه‌س له هه‌ردوولا كوژران.
چه‌ته‌كانی سه‌ر به توركیا له باكووری شاری حه‌ما هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی ڕژێمی سووریا. له ئه‌نجامی شه‌ڕێكی قورس‌دا لایه‌نی كه‌م ٤٥ كه‌س له هه‌ردوولا كوژران.
تۆڕی چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا ڕایگه‌یاند، گرووپی هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام كه سه‌ر به ڕێكخستنی ئه‌لنووسره‌یه، له باكووری شاری حه‌مای باكووری ڕۆژئاوای سووریا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی ڕژێم. تۆڕه‌كه ئاشكرای كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه ٣١ چه‌ته‌ی سه‌ر به توركیا و ١٤ چه‌كداری ڕژێم كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی سانا-ی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ڕایگه‌یاند، سوپای سووریا هێرشی «گرووپه تێرۆریستییه‌كان»ی دژبه بنكه سه‌ربازییه‌كانی باكووری شاری حه‌ما تێكشكاندووه.
ڕاگه‌یه‌نرا گرووپه چه‌كداره‌كان ڕۆكێت ده‌هاوێژنه گونده‌كانی باكووری شاری حه‌ما.
s.m