٣ برای شه‌ڕڤان پێكه‌وه له به‌رخۆدانی عه‌فرین شه‌هید بوون
٣ برا كه شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده بوون و له به‌ره‌كانی دژ به داگیركاریی توركیا ده‌جه‌نگان، شه‌هید بوون.
٣ برا كه شه‌ڕڤانی قه‌سه‌ده بوون و له به‌ره‌كانی دژ به داگیركاریی توركیا ده‌جه‌نگان، شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ناسنامه‌ی ٨ شه‌ڕڤانی ڕاگه‌یاند كه له «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م»ی عه‌فرین شه‌هید بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی قه‌سه‌ده، ٣ برا به ناوه‌كانی مه‌سعوود، ڕێزان و محه‌مه‌د ڕۆژی ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨\٣ی ڕه‌شه‌ممه له گوندی عه‌لی جارۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بلبلێ كه زێدی خۆیانه شه‌هید بوون.
قه‌سه‌ده سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كردووه و به‌ڵێنی دووپات كردۆته‌وه كه هه‌تا كۆتایی له‌سه‌ر هێڵی به‌رخۆدانی شه‌هیدان بن.
s.m