٤٠ چەتە لە سنووری گوندی یابسە کوژران

سەرچاوەیەک لە قەسەدەوە ئاشکرای کرد، ٤٠ چەتە لە گوندی یابسە کوژران.

بەرخۆدانی مێژوویی شەرڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە – QSD) لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ئاستێکی بەرزدا بەردەوامە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی لە هێزەکانی سوریای دیموکرات، بە ئاژانسی هەواڵی هاوار راگەیاندووە: "هێزەکانمان توانیان بەرپەرچی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بدەنەوە و لە سنووری گوندی یابسە لە رۆژئاوا گرێ سپی، لەو بەرپەرچدانەوەیەشدا کە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو، نزیکەی ٤٠ چەتە کوژراون".

ف.ق