٥ چه‌ته‌ی توركیا له باب و عه‌فرین كوژران
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان ٥ چه‌ته‌ی سه‌ربه ڕژێمی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان دژی هێزه داگیركه‌ره‌كان ٥ چه‌ته‌ی سه‌ربه ڕژێمی توركی داگیركه‌ر كوژراون.
هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه و ئاشكرای كرد له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له ناوچه‌ی باب و عه‌فرین لایه‌نی كه‌م ٥ چه‌ته و سه‌ربازی توركیا كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
له چێوه‌ی زنجیره چالاكییه‌كانی هێزه‌كانمان كه دژبه سه‌رباز و تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمی عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری ئه‌نجامیان داون؛
ڕۆژی ٣ی تهمووز\١٢ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان چالاكییه‌كی به‌رفره‌وان و كاریگه‌ریان له دژی چه‌ته‌كانی فرقه‌ی هه‌مزه-ی سوپای توركی داگیركه‌ر له ده‌وروبه‌ری گوندی داخلباش-ی سه‌ربه ناوچه‌ی باب ئه‌نجام دا. شه‌ڕڤانانی ئێمه به چه‌كی قورس و مامناوه‌ندی شه‌ڕی ڕووبه‌ڕوویان له‌گه‌ڵ چه‌ته‌كان كرد. شه‌ڕڤانان چوونه سه‌ر ته‌رمی ٢ چه‌ته و ڕوونیش بوویه‌وه كه لایه‌نی كه‌م ٢ چه‌ته‌ی دیكه بریندار بوون. هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانه‌كانمان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو چه‌كی جۆری [AK-47] و ڕهختێكی چه‌ته‌كاندا گرت.
ڕۆژی ٣ی تهمووز\١٢ی پووشپه‌ڕ هێزه‌كانمان به چالاكییه‌كی سابوتاژ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ناوچه‌ی بلبلێ و مه‌یدانكێ، ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازییان كرده ئامانج كه چه‌ته‌كانی فرقه‌ی سوڵتان مورادی تێدابوون. له ئه‌نجامدا ٣ چه‌ته‌ی گرووپه‌كه به‌سه‌ختی بریندار بوون و گورزیش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه كه‌وت.
هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣ی تهمووز\١٢ی پووشپه‌ڕ به چالاكییه‌كی كاریگه‌ر ناوه‌ندێكی كۆبوونه‌وه‌ی گرووپی چه‌ته‌كانی جه‌یشی نخبه-یان له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی مارع كرده ئامانج. له ئه‌نجامدا ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه ٣ چه‌ته كوژراون و ٤ چه‌ته‌ی دیكه‌ش بریندار بوون.
s.m