ئەو ئەندامانە کە لە هەردوو ڕێکخراوی ژنانی گەنج و جەوانان پێکهاتوون، بە شێوازێکی خۆبەخش داواکارییان پێشکەشی بەڕێوەبەرانی کانتۆنەکە کردووە. زانرا کە بەشێک لەو گەنجانە، ئەرکی ئەو یارمەتیدانی ئەو کۆچبەرانەیان وەستۆ گرتووە کە بەهۆی هێرشەکانی سوپای تورکیا و چەتەکانەوە ماڵ و حاڵیان وێران بووە.
یەکێتیی گەنجانی ڕۆژاوا، هەروەها چەند گرووپێکی ٣کەسییان ئەرکدار کردووە کە بە سەردانیان بۆ لای هاووڵاتیان وبنەماڵەکان هەتا دەربارەی ئەو هێرشانە بەڵگە کۆبکەنەوە و ڕاستییەکانی ئەو پەلامارە بۆ رای گشتی بڵاو کەنەوە و ببنە وەڵامێک بۆ مێدیای درۆزن و چەواشەکاری تورکیا.
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئەندام لەو یەکێتییەشدا دوای تەواوکردنی خولێکی بەهاناوەچوونی لێقەوماوان، لە ناوەندە تەندرووستییەکاندا دەست بەکاربوون.
بەشەکەی دیکەشیان چوون لە سەنگری بەرگری لە خاک و نیشتیمانەوە و شانبەشانی هێزەکانی یەپەگە/یەپەژە، پارێزگاری لە کەرامەتی خاک و گەلەکەیان دەکەن لە بەرانبەری هێرشی چەتەکانی سوپای تورکیا/ داعش و قاعیدەدا.