په‌یامی ئه‌مڕۆی عه‌فرینییه‌كان: «ئێمه له‌سه‌ر خاكی خۆمانین و ناچینه هیچ شوێنێك»
به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌زاران عه‌فرینی به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» ڕێپێوانیان كرد.
به‌رخۆدانی سه‌رده‌م له دژی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی به‌رده‌وامه و هه‌زاران عه‌فرینی به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» ڕێپێوانیان كرد.
سه‌ره‌ڕای بۆردومانی سه‌ختی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان، گه‌لی عه‌فرین شاره‌كه‌ی خۆیان به‌جێناهێڵن و ده‌ڵێن: ئێره زێد و واری ئێمه‌یه.
له دژی ههواڵهناڕاستهكانی مێدیای توركیا كه پڕوپاگه‌نده‌ی «هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌یانه‌وێت شاره‌كه بهجێبهێڵن، به‌ڵام ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت» بڵاوده‌كه‌نه‌وه، گه‌لی عه‌فرین نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین كۆبوونه‌وه.
دانیشتوانی عه‌فرین به درووشمی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «شه‌هید نامرن»، «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» و «ئێمه هه‌تا مردن له‌گه‌ڵتین عه‌فرین» به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» ڕێپێوانیان كرد.
هه‌زاران كه‌س خۆیان گه‌یانده شههیدگهكه و سه‌ردانی یه‌ك به یه‌كی گڵكۆی شه‌هیدانیان كرد و به‌ڵێنی دڵسۆزییان بۆ به‌رخۆدانه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه.
ژنان ده‌سماڵه سه‌وز، سوور و زه‌رده‌كانیان له گڵكۆی شه‌هیدان پێچاو و دوعایان بۆ كردن و سرووده‌كانی به‌رخۆدانیان گوت.
كاتێك گه‌ل سه‌ردانی شه‌هیدگه‌ی ده‌كرد، فڕۆكه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆردومانی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینیان ده‌كرد. گه‌ل-یش به تیلیلی و درووشمی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین» وه‌ڵامی هێرشی فڕۆكهجهنگییهكانیان ده‌دایه‌وه.
ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی عه‌فرین كه سه‌ردانی شههیدگهیان كرد، په‌یامی «ئێمه لێره‌ین، ناچینه هیچ شوێنێك، ئێره خاكی ئێمه‌یه»یان دا و گه‌ڕانه‌وه نێو ناوه‌ندی شاره‌كه‌یان.
s.m