پەرلەمانتارێکی سوێد لە عەفرینه
په‌رله‌مانتاری سوێد جه‌بار ئه‌مین سه‌ردانی كانتۆنی عه‌فرینی كرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی كانتۆنه‌كه پێشوازی لێ كرا.
په‌رله‌مانتاری سوێد جه‌بار ئه‌مین سه‌ردانی كانتۆنی عه‌فرینی كرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی كانتۆنه‌كه پێشوازی لێ كرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٨ی شوبات\٩ی ڕه‌شه‌ممه) جه‌بار ئه‌مین، ئه‌ندامی پەرلەمانی سوێد به یاوه‌ری عه‌بدولكه‌ریم عومەر، سه‌رۆكی دەستەی پەیوەندییهدەرەکییەکانی ھەرێمی جزیر سەردانی کانتۆنی عەفرینی كرد. ئامانجی سه‌ردانه‌كه لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە «به‌رخۆدانی سەردەم»ی عه‌فرین و چاودێریكردنی بارودۆخی مرۆیی هه‌رێمه‌كه بوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سوێد و شاندی یاوه‌ری له كانتۆنی جزیر، له لایه‌ن بەرپرسانی کانتۆنی عه‌فرین پێشوازییان لێ كرا. له دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كانتۆنی عه‌فرین، باسی پێشھاته‌كانی جەنگی سه‌پێنراوی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی ھاوپەیمانی كرا.
لە میانه‌ی سەردانەکە، جه‌بار ئه‌مین، په‌رله‌مانتاری سوێد سه‌ردانی شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور»ی كرد. هه‌روه‌ها برینداره‌كانی به‌رخۆدانی سه‌رده‌می له نەخۆشخانەی شاری عه‌فرین به‌سه‌ركرده‌وه و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ خواستن. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا، ناوبراو به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌خۆشی كردن سه‌ردانی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كرد.
s.m